رۆژی پێنجشەممە ۱٥ی خەرمانان سزای ·۰زەربە قامچی چالاکێکی کورد جێبەجێ کرا .بە پێی راپۆڕتی کەمپەینی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی عارف مورادی کە لە نارەزا
رۆژی پێنجشەممە ۱٥ی خەرمانان سزای ·۰زەربە قامچی چالاکێکی کورد جێبەجێ کرا .بە پێی راپۆڕتی کەمپەینی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی عارف مورادی کە لە نارەزایەتیەکانی ئەم ماوە دەستبەسەر کرابوو ،رۆژی رابردو وسزاکەی جێ بەجێ کرا .
عارف مورادی منداڵی یوسف لەدایک بووی ۱۳٦٥ی کۆچی خۆری لە رەوانسەر لەناولە پارێزگای کرماشانە کە لە قەزوین دەژێت.
ناوبراو پێشتر ڵە نارەزایەتیەکانی رێبەندانی ساڵی ۹٦دەستبەسەرکرابوو و پاش یەک حەوتە بەدابین کردنی بارمتە تاکاتی مەحکەمە ئازادکرا.
ناوبراولەلایەن دادگای ئینقلابی قەزوینەوە بە هاوکاری کردن لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی و هەروەها کردەوە دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی و جاسوسی بۆ ئیسراییل تاوانبار کراوە ،بە یەکساڵ زیندان و ·۰زەربە قامچی و ٦مێلیۆن تمەن جریمە سزاداراوە ،بەپێی ئەم حوکمە ،یەکساڵ زیندانی ناوبراو بۆ ماوەی پێنج ساڵ دواخراوە.