زانیار و لوقمان مورادی و رامین حسێن پەناهی سێ زیندانی سیاسی کورد کە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە زیندانن، مەترسی ئیعدامکردنیان لەسەر زۆر بووە. بە پیی دوایین
زانیار و لوقمان مورادی و رامین حسێن پەناهی سێ زیندانی سیاسی کورد کە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە زیندانن، مەترسی ئیعدامکردنیان لەسەر زۆر بووە. بە پیی دوایین هەاڵەکان زانیار و لوقمان گواستراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ئێوین و هەروەها داوایان لە بنەماڵەکانیان کردوە بۆ دوایین سەردان بچن بۆ بینینیان. ئەگەرەکان باسیان لە ئیعدام کردنی ئەو 3 لاوە کوردە بێتاوانە لەبەرەبەیانی رۆژی شەممە دەکرد و هەتا ئێستا هیچ هەوالێک لەو سێ زیندانیە نییە. رامین حسێن پەناهی چەند رۆژە لە ژووری تاکەکەسییە و 15 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە. رامین لە ڤیدیۆێکدا وێڕای ئەوەی کە سپاسی خۆی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و ئێران دەکات بەوە کە پشتیوانی دەکەن، رایگەیاندووە کە ئەو تیرۆریست نییە، بەڵکوو چالاکێکی مەدەنیە و تۆمەتی تیرۆریست بوون بە درۆ ئەخاتەوە.
یەکێک لەو شتانەی کە بووە بە هۆی ئەوەی لەم کاتەدا نیگەرانی بەرامبەر بە ئیعدام و جێبەجێ کردنی سزای ئەم چالاکە سیاسیە کوردە زیاتر ببێت بە ناوی دێکۆمێنتارییەکە کە شەوانی ١١ و ١٢ی خەرمانان رایەڵەی تایبەت بە پارێزگای سنە بە ناوی (تیرۆر) بڵاوی کردۆتەوە.
جازید رەحمان راپۆرتنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافەکانی مرۆڤ رۆژی هەینی 16ی خەرمانان داوای لە بەرپرسای ئێ{ان کردووە کە خێرا حوکمی ئیعدامی زیندانیانی سیاسی کورد زانیار و لوقمان مورادی و رامین حوسێن پەناهی رابگرێت.
.رۆژی هەینی ، ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی شاری مەریوان لە بەردەم ماڵی مەلا شێرزادی ئیمام جومعەی شاری مەریوان کۆ بوونەوە بۆ پشتیوانی کردن لە لوقمان و زانیار مورادی و خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی سزای ئیعدامی ئەم دوو چالاکە سیاسییە بوون.