داغدارم بۆ شەهادەتی پێشمەرگەکان کە لە ئاوارەیی و بە بێ دەسەڵاتی بە دەستی دژمن و بە چاوساغی خۆفرۆشان شەهید دەبن.
پەیامی هاوخەمی رێزدار کاک بابه شیخ حسینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
داغدارم بۆ شەهادەتی پێشمەرگەکان کە لە ئاوارەیی و بە بێ دەسەڵاتی بە دەستی دژمن و بە چاوساغی خۆفرۆشان شەهید دەبن.
داغدارترم بە نەبوونی تەبایی و یەکریزی وئەو گشتە پەرتەوازەییە. داغدارم لەو بۆچوونە سەقەتانەی کەسانێک کە تا ئێستاش پێ یان وایە دەکرێ لە گەڵ دڕندەترین رژیمی سەردەم ئاشتی بکرێ.
داغدارم کە دەبینم پشت بە خۆ بەستن،خەریکە دەبیتە خەونێکی وەدی نەهاتوو، هومێدوارم پشت بە خۆ بەستن و تەبایی و یەکدەنگی باڵ بکێشیێ بە سەر کۆمەڵگای کوردەواریدا و رەوتێکی نۆێ لە خەبات و تێکۆشانی بە برشت و بێ درزو بێ دووبەرەکێ، باڵ بکێشێ بە سەر نیشتمانی داگیرکراو و جوڵانەوە مافخوازانەکەی.
ڕۆحی شەهیدانی 8ی سپتامبر لە کۆیە، کە کەوتنە بەر هێرشی بۆمب و ناپاڵم و شەهیدانی ئیعدام کراو لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادیی شاد بێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حسینی
9/9/2018