سەبارەت بە گۆڕانکاری لە رێکەوتی مانگرتنی گشتیی لەکوردستان
لەبانگەوازی پێشووی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستاندا داوا لەکۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کرابوو کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بە تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی کە رۆژی 17ی خەرمانانی دژ بە گەلی کورد ئەنجامیدا، دوکانو بازاڕەکانیان دابخەنو مانگرتنی گشتیی رابگەیەنن.
پاش بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکەو راوێژ لەگەڵ کەسایەتیو حیزبەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان بڕیارماندا بۆ یەکڕیزی زیاتری نێوان حیزبەکانو بۆ ئەوەی بە تێکڕای حیزبو لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازی مانگرتن ئاراستەی خەڵکی کوردستان بکەین، بڕیارماندا رۆژی چوارشەممە 21ی خەرمانان وەک رۆژی مانگرتنی گشتیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان رابگەیەنین. لەداهاتوویەکی نزیکدا راگەیەنراوێکی دیکە بە واژۆی حیزبو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پێکهاتوو لە:
- سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
- حیزبی دیموکراتی کوردستان
١٨ی خەرمانانی ١٣٩٧
٩ی سێپتامبری ٢٠ ١٨