سەرۆکی ئەنجومەنی یارمەتیدەری کۆمەڵایەتی ئێران لە پلەی ۱۰۹ی
سەرۆکی ئەنجومەنی یارمەتیدەری کۆمەڵایەتی ئێران لە پلەی ۱۰۹ی
ئێران لە بواری شادی و خۆشی کۆمەڵایەتی لە نێوان ۱٥·وڵاتی جیهان هەواڵی دا و گووتی: پەروەندەی نێو دادگاکان، پەروەندەی توند و تیژیە، هەروەها کاتی قسەکردن لەنێو بنەماڵەکاندا ۱٥چرکەیە .
ناوبراو گووتی :بە پێی ئاماری رێکخراوی پزیشکی قانونی لەساڵی ۹٦رێژەی خۆکوژی پێنج لەسەد زیاتر بوە.
لە ئاماری وزارەتی بێهداشت ۲۳تا ۲٥لەسەدی خەڵک لانیکەم یەک نەخۆشی دەرونیان هەیە و هەروەها شەش ملیۆن کەس توشی خەمۆکی بوون.
هەروەها بەپێی وتەی سەرۆکی دامەزراوەی دژی مەوادی هۆشبەر ·٥لەسەدی زانکۆییەکان پێش هاتنیان بۆ زانکۆ کێشەی دەرونیان هەبوە ،هەروەها دوملیۆن و ٨٥۰ هەزارکەس توشی مەوادی هۆشبەرن ،۳۳لەسەدی زانکۆییەکان ژیانی خۆیان پێ خۆش نییە، ئەمانە دەبنە هۆکارێک بۆ نەبونی داهاتی کۆمەڵایەتی و بەرپرسایەتی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگا .
تا کاتێک شادی و خۆشی لە کۆمەڵگا نەبێ ،دەبێت چاوەروانی خۆکۆژی بین ئەمە لەکاتێکدایە تائازادی کردەوەی سیاسی زیاتر بێت رێژەی خۆکوژی کەم دەبێتەوە .
دەبێت بە کەسانێک بە بێروباوەڕی جیاواز رێگە بدرێ لە قانونی ئەساسی هاوبەش بن ،ئەگەروانەبێت ئاسایشی نەتەوەییمان لە مەترسیدایە.