یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەچوونی خۆپێشاندانی نارەزایەتی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵاتی فینلاند!

بەرێوەچوونی خۆپێشاندانی نارەزایەتی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵاتی فینلاند!

ڕۆژی دووشەممە 10.09.2018 بە بەشداری سەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی وەڵاتی فینلاند، خۆپێشاندانێک بۆ شەرمەزارکردنی کردەوە تیرۆریستی و مرۆڤ کوژیەکانی رژیمی

 

  ڕۆژی دووشەممە 10.09.2018 بە بەشداری سەدان کەس لە کوردستانیانی دانیشتووی وەڵاتی فینلاند، خۆپێشاندانێک بۆ شەرمەزارکردنی کردەوە تیرۆریستی و مرۆڤ کوژیەکانی رژیمی ئێران و هێرشی مووشەکی رژیم بۆ سەر بارەگاکانی حیزبی دێموکڕات لە ڕۆژی 17ی خەرمانان دا و شەهید بوونی شەش ئەندامی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و چەند کادر و پێشمەرگەی دوو لایەنی حیزبی دێموکڕات و بریندار بوونی دەیان کەس لە کادر و پێشمەرگە و ژن و مناڵ  لە نزیک شاری کۆیەی باشووری کوردستان و پێشێل کردنی سەروەریەکانی هەرێمی کوردستان، لە سێدارەدانی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا، وەرێخرا. 

خۆپێشاندەران لە کاتژمێر13:00ی دوانیوەرۆ تا 15:00 بە شێوەیەکی هێمنانە لە گۆرەپانێکی شاری هێلسینکی پێتەختی فینلاندەوە بەرەو باڵیۆزخانەی رژیمی ئێران وەرێکەوتن.  ئەو خۆپێشاندانە، کە لەلایەن ناوەندی هاوکاری هێزە کوردستانیەکانی کوردستانی ئێران و هاوکاری کۆمەڵە سازمانی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێرانەوە  وەڕێخرابوو ، بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد. بەدوای ئەودا پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن "مووسا لیلانەی" یەوە پێشکەش کرا کە لەو پەیامەدا ئیشارە بە هێرشی رژیمی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حیزب، شەهید و برینداربوونی تێکۆشەرانی دێموکڕات و ژن و مناڵ و ئێعدامی رۆڵەکانی کورد لە بەندیخانەکانی رژیمەوە کرابوو. ئەوجار بەناوی رێکخەرانی خۆپێشاندانەکە وتاریک لە لایەن مەجید حەقی بەرپرسی کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران پێشکەشی بەشداران کرا. لە بەشی دیکەی خۆپێشاندانەکەدا بڕیارنامەی هاوبەش بە زمانەکانی کوردی، فارسی و فینلاندی پێشکەش کرا. بەدوای ئەودا نوێنەری چەند حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتی بەشدار، وتار و پەیامیان لە مەڕ شەرمەزارکردنی رژیمی ئێران پێشکەش کرد. 

هاوکات لە گەڵ بەرێوەچوونی خۆپێشاندانەکە بەشدارن بە دروشمەکانی دژ بە ئیسلامی ئێران رق و بێزاری خۆیان لەو رێژیمە دەربڕی.

 

 

دەستەی بەرێوەبەری خۆپێشاندان:

حیزبی دێموکراتی کوردستان – کۆمیتەی فینلاند

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند

کۆمەڵەی شۆرشگیری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان – کۆمیتەی فینلاند

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند

کۆمەڵە سازمانی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران – کۆمیتەی فینلاند

 

رێکخراوی دێموکراتیکی یارسان – کۆمیتەی

 




6 ساڵ و 2 مانگ و 13 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی خۆپێشاندانی نارەزایەتی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵاتی فینلاند!

بەرێوەچوونی خۆپێشاندانی نارەزایەتی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وەڵاتی فینلاند!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران