خانم مەریەم رەجەوی لە سێدارەدانی تاوانکارانەی سێ خەباتکاری کورد و پەلاماری مووشەکی بو سەر بنکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان
خانم مەریەم رەجەوی لە سێدارەدانی تاوانکارانەی سێ خەباتکاری کورد و پەلاماری مووشەکی بو سەر بنکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان لە لایەن رژێمی چەپەلی ئاخوندی بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی وەسف کرد و داوای له ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بەدواداچوون بکات لەسەر ئەم تاوانە.
رەجەوی وێرای سڵاو و دروود بۆ شەهیدان و پرسە و سەرەخۆشی لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیموکراتی کوردستان و هاوسەنگەران و خزم و کەسی شەهیدان و خەباتکارانی لە سێدارەدراو،هیوای چاکبوونەوەی خێرای بریندارانی ئەم پەلاماردانە تاوانکارانەی بە ئاوات خواست و هەروەها بانگەشەی خەڵکی کوردستان و سەراسەری ئێرانی کرد بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین و راپەڕین و گوتیشی: رژێمی دژەمرۆی ئاخوندی بە سەرکوت و داپڵۆسین و له سێدارەدان و تۆپبارانکردن و پەلاماردانی مووشەکی، هەوڵدەدا کەش و هەوای ترس و چاوسوورکردنەوە لە ناو کۆمەڵ توندتر بکات و راپەڕینی گەلی ئێران دامرکێنێت. بەڵام خۆی و ئەم ئاواتەی لە گۆڕ دەنرێت.