پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەچوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی مانگرتنی گشتی لەکوردستان

بەرێوەچوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی مانگرتنی گشتی لەکوردستان

ئه‌مڕۆ ٢١ی خه‌رمانانی 1397،له‌هه‌موو شاره‌‌کانی کوردستانی ئێران مانگرتنی گشتی به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتووانە به‌‌ڕێوه‌ چوو. هاوکات له‌گه‌ڵ مانگرتنی گشتی له‌ کوردس

 ئه‌‌‌مڕۆ ٢١ی خه‌‌‌رمانانی 1397،له‌‌‌هه‌‌‌موو شاره‌‌‌‌کانی کوردستانی ئێران مانگرتنی گشتی به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتووانە به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ چوو. هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مانگرتنی گشتی له‌‌‌ کوردستانی ئێران چه‌‌‌ندین چالاکی گرنگ و به‌‌‌رچاو له‌‌‌ باشووری کوردستان و ووڵاتانی ئوروپایی و ئه‌‌‌مریکایی بۆ پشتیوانی له‌‌‌و مانگرتنه‌‌‌ گشتیه‌‌‌و به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی ڕسواکردنی جینایه‌‌‌ته‌‌‌ دژه‌‌‌ ئینسانیه‌‌‌کانی ڕێژیمی ئاخوندی به‌‌‌ڕێوه‌‌‌چوو. 


ڕێژیمی ئێران له‌‌‌ مه‌‌‌ریوان ومیاندواوه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و بۆکان و چه‌‌‌ند شوێنی تره‌‌‌وه‌‌‌ جوڵه‌‌‌یان به‌‌‌ هێزه‌‌‌ چه‌‌‌کداره‌‌‌کانیان کرد بۆ سه‌‌‌رکوتکردن و هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌کردن له‌‌‌ خاوه‌‌‌ن دوکان و چالاکانی مه‌‌‌ده‌‌‌نی، له‌‌‌وانه‌‌‌ ده‌‌‌سگیرکردنی موختار زارعی، خالید حسێنی ، سۆران دانشوەر، ئارام فەتحی و موسلیم بەهرامی و چه‌‌‌ند که‌‌‌سێکی تر له‌‌‌ پێناوی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ کۆتایی به‌‌‌م مانگرتنه‌‌‌ بێنن، به‌‌‌ڵام خۆشبه‌‌‌ختانه‌‌‌ جه‌‌‌ماوه‌‌‌ری کوردستان به‌‌‌شێوه‌‌‌یه‌‌‌کی به‌‌‌رچاو له‌‌‌ هه‌‌‌موو شاره‌‌‌کانی کوردستانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌وانه‌‌‌ شاره‌‌‌کانی بانه‌‌‌، سه‌‌‌قز، مه‌‌‌ریوان، سنە، مهاباد، شنۆ، پیرانشار، بۆکان، ئیلام  وپاوە و زۆر شوێنی تره‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌شداریان له‌‌‌م مانگرتنهدا‌ کرد. 


جێگه‌‌‌ی وه‌‌‌بیرهێنانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌م مانگرتنه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر داوای ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران و چه‌‌‌ندین هێزو لایه‌‌‌نی تری کوردستانی ئێران، به‌‌‌ پشتیوانی  چالاکانی مه‌‌‌ده‌‌‌نی نێوخۆیی کوردستان بۆ زیاتر ڕسواکردن و له‌‌‌قاودانی جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانی ڕێژیمی ئاخوندی و پیشاندانی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی بە هێرشی مووشه‌‌‌کی بۆ سه‌‌‌ر بنکه‌‌‌و باره‌‌‌گانی هه‌‌‌ردوو لایه‌‌‌نی دیموکرات و له‌‌‌ هه‌‌‌مان کاتدا ئێعدامکردنی زیندانیانی سیاسی کورد به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ چوو. 


ئه‌‌‌ندامانی نێوخۆی سازمانی خه‌‌‌بات له‌‌‌م په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌دا زۆر چالاکانه‌‌‌ به‌‌‌شداری ئه‌‌‌م مانگرتنه‌‌‌یان کردو داوایان له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی کرد که‌‌‌ له‌‌‌ماڵه‌‌‌کانیان نه‌‌‌یه‌‌‌نه‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ و دوکانه‌‌‌کانی خۆیان داخست.   


هاوکات چه‌‌‌ندین گردبونه‌‌‌وه‌‌‌ و چالاکی تر له‌‌‌ زۆر شارو ناوچه‌‌‌ی باشووری کوردستان و وڵاتانی ئوروپایی و ئه‌‌‌مریکایی به‌‌‌ هه‌‌‌مان مه‌‌‌به‌‌‌ست به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ چوو، له‌‌‌وانه‌‌‌ گردبونه‌‌‌وه‌‌‌ی کوردانی ڕۆژهه‌‌‌ڵات له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م باره‌‌‌گای نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتوه‌‌‌کان له‌‌‌شاری هه‌‌‌ولێر، هه‌‌‌روه‌‌‌ها گردبونه‌‌‌وه‌‌‌ی کوردانی تاراوگه‌‌‌ له‌‌‌ شاری ستۆکهۆڵمی ووڵاتی سوئێد.  


خه‌‌‌باتمێدیا وێنه‌‌‌و ڤیدێۆیه‌‌‌کی زۆری بۆ ڕه‌‌‌وانه‌‌‌ کراوه‌‌‌، کە وێڕای ده‌‌‌سخۆشی هەوڵدەدەین‌ له‌‌‌داهاتودا له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی ماڵپه‌‌‌ڕی ڕه‌‌‌سمی خه‌‌‌باتمێدیا و تۆڕه‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌موویان بڵاو بکه‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌.

















 


6 ساڵ و 2 مانگ و 9 ڕۆژ و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی مانگرتنی گشتی لەکوردستان

بەرێوەچوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی مانگرتنی گشتی لەکوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران