پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی سەروەر و شەهیدی گەل شەهید کاک عەلی چەمەن گولی

یادی سەروەر و شەهیدی گەل شەهید کاک عەلی  چەمەن گولی
بابەشێخ حسێنی

کاک عەلی چەمەن گولی یەکێک لەو تێکۆشەرانەی رێگەی رزگاری و ئازادی گەل و نیشتمان و یەکێک لە کادرە دڵسۆزەکانی ریبازی سازمانی خەبات بوو کە گیان و ژیانی خۆی لە پێناو

 


بابەشێخ حسێنی 


کاک عەلی چەمەن گولی یەکێک لەو تێکۆشەرانەی رێگەی رزگاری و ئازادی گەل و نیشتمان و یەکێک لە کادرە دڵسۆزەکانی ریبازی سازمانی خەبات بوو کە گیان و ژیانی خۆی لە پێناو ئازادی گەل و نیشتماندا فیداکردو بووە سەرمەشقێکی دیار بۆ شاری سەقزی خۆڕاگرو سەربەرز و هەروەها بووە تاجی سەری هۆزو، گوڵی هەمیشە گەشاوەی رێبازی ئازادیخوازیی و سازمانی خەبات.


کاک عەلی ژیان و گیانی خۆی لەپێناو رزگارکردنی چەند پێشمەرگە لە ناو شاری سەقز خستە مەترسیەوەو هەر لە دوای رزگار کردنی ئەو پێشمەرگانە بە ناچاری ژیانی پێشمەرگایەتی ئاشکرای گرتە بەر .


لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا  دڵسۆزیی و لێهاتوویی خۆی لە مەیدانی کاری شۆڕشگێڕانە نیشاندا.


ئەو کاتەی بنکەکانی سازمانی خەبات لە ناچەی گمۆ لە (سەراومیراوای) کوردستانی عێراق بوو،کاک عەلی وەک کادری بەشی کۆمەڵایەتی و کادرێکی چالاک ئەرکەکانی سازمانی خەبات ی بەڕێوە دەبرد. 


بێگومان جیاواز لە بەڕێوەبردنی ئەرکە پێسپێردراوەکانی، شەهید عەلی لە رێنوێنی و هاندانی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات بۆ دڵسۆزی و لێبڕاوی لە پێناو ئازادی گەل ونیشتمان و سازمانی خەبات دەوری بەرچاوی هەبوو.جێگەی سەرنج بوو کە هەمیشە کۆڕو مەجلیسی کاک عەلی پڕبوو لە باسی شۆڕشگێری و لە گەل ئەوەشدا باس و بەسەر هاتی خۆش و گێڕانەوەی پەندی جۆراوجۆر کە هەمیشە پێشمەرگەکانی دەهێنایە سەر پێکەنین و دڵخۆشی دەکردن.


جێگەی داخە کە ئەو تێکۆشەرە خۆ نەویستە نەیتوانی زیاتر خزمەت بە گەل و نیشتمان و سازمانی خەبات بکات و زیاترلە گەشەکردن و گەیشتنی بە پلەی بەرزی بەرپرسایەتی دڵسۆزیەکانی بە جێ‌ بهێنایە.


شەهید عەلی چەمەن گوڵی لە ساڵی 1333 دا لە بنەماڵەیەکی کورد پەروەر لە شاری سەقز لە دایک بوو. لە شەش ساڵیدا رروی کردە قوتابخانە و خوێندنی سەرەتایی تەواو کرد و  پاشان  نەیتوانی درێژە بە خوێندن بدا، دوای خوێندن لە گەڵ باوکی خەریکی کار وکاسپی بوو. 


 شەهید عەلی چەمەن گوڵی لە کاری شۆڕشدا بێ پشوودان خەریک بوو ،  دڵخۆشی بە رێبازی شۆڕش بوو و خەمی کوردستان گەورەترین خەمی بوو، سازمانی خەبات ی بە رێی راستی گەلی کورد زانی و لە بەهاری 1364 دا هاتە ناو سازمانی خەباتەوە و زۆر بە دڵسۆزییەوە ئەرکی پێشمەرگایەتی بە ئەنجام دەگەیاند.


 زۆر بە داخەوە لە رۆژی 31/گەلاوێژ/1364 لە کاتێکدا کە شەهید عەلی چەمەن گوڵی بە ماشینی(لەندەروێر) لە بەڕێ کردنی چەند کەس لە پێشمەرگەکانی سازمان لە بەرانبەر (سوورکێو) گەڕاوە، مینێکی داندراو لە لایەن خۆفرۆشان لە ژێر ماشێنی شەهید عەلی چەمەن گوڵی تەقێتەوە و کاک عەلی شەهید دەبێ. کاک عەلی ژیانی بێ ماوەی ئەم جیهانەی بە سەربەرزی  دوایی هێنا. بەڵام خۆفرۆشان بە سەر لەنگی درێژە بە ژیان دەدەن و بە بەدناوی سەر دەنێنەوە وسزای دواڕۆژ چاوەڕوانیانە و رۆژێک دێت بەرەو دەوزەخی کوردستان بەڕێ دەکرێن.


تەرمی شەهید عەلی چەمەن گوڵی لە گۆڕستانی میراوای کوردستانی عێراق و لە نزیک بنکەی سەرکردایەتی ئەو کاتی سازمانی خەبات بە خاک سپێردرا.


هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدی کاک عەلی چەمەن گولی


ئازادو ئاوەدان بێ‌ کوردستان 


بڕوخی ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی


 


6 ساڵ و 2 مانگ و 8 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی سەروەر و شەهیدی گەل شەهید کاک عەلی چەمەن گولی

یادی سەروەر و شەهیدی گەل شەهید کاک عەلی چەمەن گولی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران