هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

سەروەری گەل و سەرکردەی مەزن شەهید سەیدعەبدولکەریم حسێنی

سەروەری گەل و سەرکردەی مەزن شەهید سەیدعەبدولکەریم حسێنی
مامۆستا پەژار

دڵەکەم:دڵە پڕ لە کوڵەکەم! دڵە پڕ لە هەستەکەم، هەستە لە خەوی خەم وپەژارە چاو بگڵۆفە بزانە چ دیارە. تەمی خەم ڕادە بە هەناسەی ساردی کوردی ئاوارە. سیخواری پەژارە لە

 

 

 

دڵەکەم:دڵە پڕ لە کوڵەکەم! دڵە پڕ لە هەستەکەم، هەستە لە خەوی خەم وپەژارە چاو بگڵۆفە بزانە چ دیارە. تەمی خەم ڕادە بە هەناسەی ساردی کوردی ئاوارە. سیخواری پەژارە لە پێڵوی خوێنی تێ چزا و برژانگی ژەنگاویت بە دەسرەی وەسرە. سەر هەڵێنە بروانە کاروانی دڵانی پڕ لە کوڵ ،دلانی بە باوەڕ. باوەڕی پڕ بە دڵ، کاروانی ئەوینداری خەبات دەبزون ئارام و مات وخەمگین و تا بڵێی بە ورە و سەنگین، کەوتونەرێ لە کوێوە بەرە و کوێ. لە کوردستانەوە ، لە گەرمێن و کوێستانەوە بەرەو چەمی زاخە. کە سەر زمانی ئاخ وداخە، سروەی بای بەرە بەیانی 21ی خەرمانان، هەواڵی پێ داون هەواڵی دڵ تەزێن بۆ هێناون، دەم بە خوێن کە چەمی زاخە بۆتە قۆناغی....

 



 حەسانەوەی یەکجاری، قارەمانی بە ئیمانی کوردەواری، هەواڵی داوە کە رۆڵەی بە ئەمەگی کوردستان، تەرمی پڕ لە زامی کۆن و نوێ بە پیری دەست، بە تیرۆکەوانی کەوانە دۆڵ سپاردووە و گیانی بەرزی بەرە و بەهەشتی شەهیدان و جێی رەحمەتی یەزدان لە شەقەی باڵی داوە، هەواڵی داوە کە چەمی زاخە رەنگاوە بە خوێنب قارەمانانی کورد و هەڤاڵانی دڵ بە ئیمان، سروەی بەرەبەیانی  وێنەی دەر و دۆڵی رەنگاو بە خوێنی چەمی زاخە نواندووە کە بە خوێنی پاکی شۆڕەلاوان، قامیشەڵانی دێردێر رەنگاوە، ئاڵای ئازادی کوردستانە هەڵکراوەو دێردێری قارەمانی و شانازی شەهیدانە لە سەر باڵی قامیشەڵان نووسراوە. یان کۆتەڵی بەژن بە شێر داخە بۆ شەهیدانی چەمی زاخە، بڕوانە! پۆل، پۆل دڵی قارەمان پەروەری کوردستان بەرەو تەرمی گەرمی شەهیدانی 21 خەرمانان دەڕۆن، کە دوا دیداریان لەگەڵ رۆڵەی بە ورە و گیان لە سەردەستی کوردستان، خۆشەویستی کورد خۆشەویستان پێک بهێنن، دەڕۆن کە وێنەی تەرمی لە خوێندا شەڵاڵی رۆڵەی بە ناو بانگی شۆڕشی کوردستان بگرن و بیکەنە بەڵگەی بیرەوەری و هەڤاڵی قارەمانییەکانی کە لاپەڕەکانی توێ توێی دڵانیانی پڕ کردۆتەوە، دەڕۆن بگەنە تەرمی شەهید (( سەید عەبدول کەریم حسێنی )) کە ئازادی خوازانی کوردستان دەیانناسی و کۆڕیان تا دەرەنگان بە باسی ئەو رۆڵە بە نرخەی کوردستان کە تا بڵێی قارەمان بوو، تا بڵێی دلێر بوو، ورەی دڵی خەباتگێڕان بوو، خۆشەویستی پیاو و ژن، پیر و جەوان بوو، پڵینگ و شێر بوو، وریا و بێ ریا و بە بڕیار و وەدەست بە کار بوو، ورەی دڵی پێشمەرگ خەڵکی  کوردستان بوو ژیانی ژانی نەویستانی کورد و کورد فرۆشان بوو، مەرگی جێژن و شادەمانی ئەوان بوو، زۆریان خەون بە نەمانییەوە دەدی، درۆ بوو، تا لە 21 خەرمانان خەونیان هاتە دی گەرم دادەهینا. .بەڵێ21 خەرمانان بوو بە هۆی شادی نەویستانی کورد و کوردستانو خوێنمژ و هەڵ پەرەستان، بەڵام لە راستیدا بوو بە خەرمانی شانازی کورد و شۆڕش و پێشمەرگە و سازمانی خەبات، مانگی خەرمانان کە سەرەتاکەی بە جێژنی دامەزراندنی سازمانی خەبات، دامەزرا، دواییەکانی بە شانازی لەخۆبردوون وگیان بەخت کردنی ئازیزترین رۆڵەکانی سازمانی خەبات دوایی هات، جێژنی سازمانی خەبات لە 5ی خەرمانان گیرا، بەڵام ئەستێرەی 5 پەڕی شانازی لە سەرەتای سێهەمین دەیەی 21 خەرماناندا، لە چەمی زاخە سەر هەڵدا و لە قەندیلی سەربەرزەوە پێی لە عەرز بڕی و بوو بە ئەستێرەی رۆژی رزگاری کوردەواری و دەرەوشایەوەو سەر کاروانی شەهیدانی خەرمانانی سازمانی خەبات سەید عەبدول کەریم حسێنی یە کە ژیانی، شانازی بوو بۆ سازمانی خەبات و خەباتگێڕی کوردستان و شەهادەتی سەربەرزی پێشمەرگەی خەبات و دەستمایەی شۆڕشی کوردستانە، شەهید سەید عەبدول کەریم حسێنی لە 26/بانەمەڕی/1337 لە خانەوادەیەکی رابەری ئایینی و شۆڕشگێڕی کوردپەروەر لە گەڕەکی خوارووی شاری بانەی قارەمان لە دایک بوو، لە شەش ساڵییەوە دەستی کرد بە خوێندنی قورئان و لە 8 ساڵیدا نێردرایە قوتابخانە، دوازدە کلاسی خوێند کە شۆڕشی دژ بە شا لە ئێران دەستی پێکرد باوکی یەکێک بوو لە بەر چاوانی ئەو راپەڕینە لە کوردستاندا، شەهید سەید عەبدول کەریم لە منداڵییەوە هەستی بە ستەمی نەتەوایەتی دەکرد بە پێی ئامۆژگاری و رێ نوێنیەکانی باوکی هەستی شۆڕشی ئازادیخوازی و کوردایەتی گەشەی کرد و بە گەرمی وێڕای باوکی و رۆڵە بەشەرەفەکانی شارەکەی لە شۆڕشی دژی شایەتیدا هاوبەش بوو. شەهید سەید عەبدول کەریم رۆڵەیەکی چاونەترس و بە بڕیار و لێ بڕاو بوو، رۆژی 16/رێبەندان/1357 کە دوژمن هێرشی بۆ ناو شاری بانە هێنا بە دەمانچەوە لە  شەری پادگانی شاردا هاوبەشی کرد. شەهید سەید عەبدول کەریم لە کامیاران و جادەی سەقز و سنە و شاری سەقز و دۆڵی میرەدێ و بۆکان و چۆمی مەجیدخان و سەردەشت و هەموو جێگەیەکی ناوچە ی بانە لە شەڕدا بوو و لە زۆربەی قارەمانەتی و گیانبازی هاوبەشی کردوە. شەهید عەبدول کەریم لاوێکی پاکی دوور لە کردەوەی خراپ و پڕ لە مەردانەگی و پاکی بوو. بۆ هەموو قەومێک یاریدەدەر بوو، خۆی بۆ کورد دەویست و توانای بۆ کورد بەکار دەهێنا کوری رۆژانی تەنگانە بوو. شەهید سەید عەبدول کەریم حسێنی خەڵکی کوردستانەکانی وەک برای خۆی خۆشدەویست و دەردی ئەوەی دەیناسی موتمانەی برای دڵسۆزی بوو. شەهید سەید عەبدول کەریم بەراستی ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ئاسمانی کوردەواری بوو چرای تاریکی شەوگاری دەربەدەری و لێقەماوی بو رۆڵەی تەنگانە بوو گرێ پوچکەی تەنگانەی بە دەست دەکردەوە، شەهید سەید عەبدول کەریم لاپەڕەکانی مێژووی کوردستانی ئێرانی بە حەماسەی خۆی پڕ کردون و وێنەی رەزا شیرینی خۆی کردە تابڵۆی کوردایەتی لە دڵی کوردپەروەراندا. شەهید عەبدول کەریم قارەمانییەکانی و پڕ لە شانازییەکانی کردە هیوا وهومێدی دڵی کوردی کورد پەروەر و نیشتمان پەروەری کوردستان و داخ لە سەر دڵی دوژمنان و خۆفرۆش و هەل پەرەستان.  دوژمنی سەرسەختی رژیمی ملهوری ئاخوندی بوو و باوەری وابوو تا ئەو دەسەڵاتە ستەمگەر حوکمی ئیران بکات نە ئاشتی و نە ئازادیی وەدی نایێ‌.شەهید سەید عەبدول کەریم لە دڵی شارزایاندا زیاتر لەوەی کە گوتراوە، گەشترە لەوەکە نووسراوە، باسی گەرمی حەماسە دای دەگرێ، شەهید سەید عەبدول کەریم دیمەنی لە دڵان دایە ئەو لە دڵی میللەتی کورددایە و ((( نامرن ئەوانە وا لە دڵ میللەتا ئەژین ))) شەهید سەید عەبدول کەریم هەزاران داخی بە دڵی دوژمنانی کورد و نۆکەرە ئاڵقە لە گوێ کانیان داناوە و رێی شەهادەتی هەر لە رۆژانی بەرێ را بۆ خۆی هەڵبژاردبووە و بە شانازییەوە بەرە و پیری چووە و دژمنان کوا کوا دەتوانن بە گۆڕاوگۆڕ کردنی تەرمی پیرۆزی قەتماغەی بەرینی دڵیان سارێژ کەن. شەهید سەید عەبدول کەریم کە خۆشەویستی کوڕانی بە شەڕەفی کوردەوارییە، هەتا زۆرتر دوژمن داخی خۆی بە تەرمی پیرۆزی بڕێژێ زۆرتر تین و داخ لەو دوژمنە و نۆکەرە ئاڵقە لەگوێکانی لە دڵی ئەو رۆڵە بە شەرەفانەدا گەرم دادێ و زۆرتر شێلگیرتر دەبن لە سەر درێژەدان بە رێبازی ئەو و هەڤاڵانی لە رێی خەبات و شەهادەتدا.

(( پیرۆز بێ یادی حەماسەکان و قارەمانییەکانی شەهید سەید عەبدول کەریم چۆڵەچرای دڵی رۆڵەکانی کوردەواری. پیرۆزبێ پیرۆزتر بێ تەرمی گۆڕاوگۆڕ پێکراوی شەهید سەید عەبدول کەریم  و هەڤاڵانی ئاوەدان بێ رێی پڕ لە شانازی  رێی خەبات و موبارزە، سەرکەوتوو بن میرات گران و تۆڵە ئەستێنی شەهیدانی کوردستان. ))


6 ساڵ و 2 مانگ و 8 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەروەری گەل و سەرکردەی مەزن شەهید سەیدعەبدولکەریم حسێنی

سەروەری گەل و سەرکردەی مەزن شەهید سەیدعەبدولکەریم حسێنی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران