رۆژی هەینی 23ی خەرمانانی 1397ی هەتاور، لەسەر داوای ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە وەڵاتی نۆروێژ، کوردانی نیشتەجێ لەو وەڵاتە لەبەردەم وەزارەتی
رۆژی هەینی 23ی خەرمانانی 1397ی هەتاور، لەسەر داوای ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە وەڵاتی نۆروێژ، کوردانی نیشتەجێ لەو وەڵاتە لەبەردەم وەزارەتی دەرەوەی نۆروێژدا گردبوونەوەیەکی نارەزایەتیان بەرێوەبرد.
لەو گردبوونەیەدا ژمارەیەک پەیام بە زمانی نۆروێژی و کوردی خوێندرانەوە و لە ناوئاخنی پەیامەکاندا دروشمی جۆراوجۆر لەلایەن بەشدارانەوە دژ بە کردەوەکانی رژیم لە رۆژی 17ی خەرمانان دەوترا و پەلامارەکانی رژیمی ئێران بۆ سەر بنکەی هێزەکانی کوردستانی ئێران لە خاکی هەرێمی کوردستان و لەسێدارەدانی سێ چالاکی سیاسی کوردیان بە توندی مەحکوم و شەرمەزار کرد و داوایان لە وەلاتی نۆروێژ کرد کە بە پێوەندیەکانی دا لەگەڵ رژیمی شەرئەنگێزی لە ئێراندا بچێتەوە. خۆشکە شنۆ شەرێعەتپەنا ئەندامی کۆمیتەی نۆروێژی سازمان پەیامی ناوەندی بە زمانی نۆروێژی خوێندەوە.
هەر بە مەبەستی مەحکوم پرۆتستۆی کردەوە نامرۆییەکانی رژ
یمی ئێران عەلی بەهرامی بەرپرسی ناوەندی دەرەوەی سازمان بە یاوەری کاک مەحمودی یوسفی بەرپرسی پێوەندی کۆمیتەی نۆروێژ و ژمارەیەکی ئەندامانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمان بەشداری لەو گردبوونەوەیەدا کرد.