رۆژی جمعە ۱٤ی سیپتامبێر ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی و بەخاکسپاردنی مامە قالە شۆڕش ئەندامی دێرینی حدک لە شاری هێلسینگبۆری ووڵاتی سوید بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە دۆستان
رۆژی جمعە ۱٤ی سیپتامبێر ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی و بەخاکسپاردنی مامە قالە شۆڕش ئەندامی دێرینی حدک لە شاری هێلسینگبۆری ووڵاتی سوید بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە دۆستان و هاوبیرانی مامەقالە و بنەماڵەی بەڕێزیان بەڕێوە چوو.
شاندیکی سازمانی خەبات ی کوردستان ئێران پێکهاتوو لە بەڕێز کاک ڕێبوار حسینی ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمان بە یاوەری کاک کەریمی فەیزیان و کاک محمدی مەلایی و کاک فەرهاد محمدی ئەندامانی کومیتەی سویدی سازمان، بەشداریان لە ڕێو ڕەسمی بە خاک سپاردن و پرسەی مامە قالە شۆڕش دا کرد.
کاک ڕێبوار حسینی بە نوێنەرایەتی سکرتێرو سەرکردایەی سازمان لەو ڕێوڕەسمەدا پەیامێکی پێشکەش کرد و پەیامی سەرەخۆشیان بە بنەماڵەی مامە قالە شۆڕش ڕاگەیاند.