رۆژی شەممە 15ی سێپتامبری 2018 لە شاری ژنێڤ کوردانی نیشتەجێی وەڵاتی سوییس ئاکسیۆن و گردبوونەوەیەکی نارەزایەتیان لەپێوەند بە لەسێدارەدانی ژمارەیەک چالاکی سیاسی
رۆژی شەممە 15ی سێپتامبری 2018 لە شاری ژنێڤ کوردانی نیشتەجێی وەڵاتی سوییس ئاکسیۆن و گردبوونەوەیەکی نارەزایەتیان لەپێوەند بە لەسێدارەدانی ژمارەیەک چالاکی سیاسی کورد و هێرش و پەلاماری مووشەکی بۆسەر بنکە و بارەگاکانی هەر دوو لایەنی حیزبی دیموکرات لە شاری کۆیە، بەرێوبرد.
لەو ئاکسیۆنەدا ژمارەیەک پەیام و دروشم بۆ مەحکوم کردنی هەوڵەکانی ئەم دواییەی رژیم پێشکەش کران، کە تیایاندا داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەتایبەت وەڵاتی سوییس کرا چاو لە جینایەتەکانی رژیمی ئێران لە بەرامبەر بزوتنەوەی کورد و ئازادیخوازان نەچۆشن و بە پێوەندیەکانیاندا لەگەڵ ئەو رژیمە شەرئەنگێز و دواکەوتووە بچنەوە.
لەو نارەزایەتیەدا ژمارەیەک لە ئەندامان و دۆستانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشدار بوون و پەیامی کۆمیتەی سوییسی سازمان لەلایەن کاک ئازادی حوسێنزادە بەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش کرا.
شایانی گوتنە لەماوەی یەک حەوتووی رابردوو لە زۆربەی وەڵاتانی ئوروپایی و ئەمریکا گردبوونەوەی نارەزایەتی دژ بە پەلاماری بنکە و بارەگای هێزەکانی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان و جێبەجێ کردنی حوکمی ناعادڵانەی ئێعدامی لاوانی کورد، بەرێوەچوو وە داوای فشاری زیاتریان بۆ سەر رژیمی ئێران کرد کە چیتر نەتوانێ دەستدرێژی و جینایەتی هاوشێوە بخولقێنێ.