رۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی لهشاریمالمۆی وڵاتی سویید کۆرێکی ماتە مینی بۆ شه‌هیدانی ١٧ی خه‌رمانان به‌ڕێوه‌چوو. بەسەرپەرشتی کۆمەڵەی مالمۆکورد و
رۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی لهشاریمالمۆی وڵاتی سویید کۆرێکی ماتە مینی بۆ شه‌هیدانی ١٧ی خه‌رمانان به‌ڕێوه‌چوو. بەسەرپەرشتی کۆمەڵەی مالمۆکورد و نوێنه‌ری هێزو لایه‌نه کوردستانیه‌کان و دانیشتوانی کوردی مالمۆ، کۆڕی ماتەمینی بۆ شەهیدانی ٢١ی خه‌رمانان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و کۆڕه‌دا نوێنه‌ر و ئه‌ندامانی کومیته‌ی سوییدی سازمانی خه‌بات به‌شداریان تێدا کرد. سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌که بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و سروودی ئەی ڕەقیب دەستی پێ‌کرد و له درێژه‌ی ئه‌و کۆڕیاده‌دا چه‌ندین هۆنراوه و سرود و ووتاری نوێنه‌رانی هێزو لایه‌نه کوردستانیه‌کانی ئه‌وشاره پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که له ٢١ی خه‌رمانان دا بنکه‌و باره‌گاکانی هه‌ردوو حیزبی دیموکرات که‌وتنه به هێرش و په‌لاماری دڕاندانه‌ی مووشه‌کانی ڕێژیمی ئاخوندی ئێران و به‌داخه‌وه زیاتر له ١٦ شه‌هید و ٤٠ برینداری له تێکۆشه‌رانی ئه‌و دوو حیزبه لێکه‌وته‌وه. له‌هه‌مان ڕۆژدا ٣ چالاکی سیاسی و ڕامین حسین په‌ناهی و ڕامیار و زانیار مرادی له لایه‌ن جه‌لاده‌کانی ئه‌و ڕێژیمه‌وه له‌سێداره دران. مەراسیمی ماتەمینیەکە بە سروودی ئەی شەهیدان کۆتایی پێهات.