پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 7ی خاکەلێوەی 1395

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 7ی خاکەلێوەی 1395
سازمانی خەبات



ئەتڵەسی ٧٠١ زیندانیی کورد بڵاوکرایەوە

 زیندانیانی سیاسی و مەدەنیی وڵاتی ئێران، لە دابەشکاریی نەتەوەیی‏دا پۆلێن و ناسێندارن.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، زانیاری دیجیتاڵ سەبارەت بە ٨٥٢ زیندانیی سیاسیی ئێران کە لە ١٥٠  گرتووخانە ڕاگیراون، بە هەوڵی ڕێکخراوێکی ناحکوومەتی لە ئەتڵەسێکی دیجیتاڵدا بڵاوبوویەوە.لەو ئەتڵەسەدا، گرووپی یەکگرتن بۆ ئێران، زیندانیانی سیاسییان دابەشی حەوت نەتەوەی نێشتەجێی ئێران کردووە کە لە ٨٥٢ زیندانی پێک دێت. سەبارەت بە زیندانیانی سیاسی کورد، ناوی ٣٣٩ کەس هاتووە کە بێجگە لە وێنەی ئەو زیندانیانە، زانیاری سەبارەت بە چالاکی ئەو کەسە، کورتەی ژیاننامە، شوێنی گیران و تۆمەتی وەپاڵدراوی هاتووە. هەروەها لە بەشی زیندانیانی کورد، ناوی ١٨٤ چالاکی مەزهەبی، ٤٣ چالاکی مەدەنی، ٧٨ چالاکی مافی مرۆڤ و زیاتر لە ٣٠  ڕۆژنامەوان و چالاکی کرێکاری هاتووە.ماڵپەڕی ئەو ڕێکخراوە کە لە ئامریکادایە نووسیویەتی: زانیاری ٢٠ ٠ ٠  زیندانی کە لەم ئەتڵەسەدا تۆمارکراوە، وەک پڕۆژێکتورێک لەسەر کاروکردەوەی دەزگای دادوەریی ئێرانە. هەرکاتێ دادگا، ئازادیی هاووڵاتییەک بە تاوانی کەڵک وەرگرتن لە مافەکانی زەوت دەکات، ئەو کارە تۆمار دەکرێت و هەموو جیهانیش دەیبینێت.هەرلەو ئەتڵەسەداکە زیاتر لە ٥ ساڵە کاری بۆدەکرێت، زانیاری ورد لەسەر ١٥٠  گرتووخانەی ئێران و ٢١٦ دادوەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بڵاوکراوەتەوە.بڵاوبوونەوەی ئەو ئەتڵەسە بە دابەشکاریی نەتەوەکانی فارس، تورک، کورد، عەرەب، بەلووچ، تورکمەن و لوڕ لە شێوازی خۆیدا کەم وێنەیە.


دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد دوای بەرێوەبردنی رێورەسمی ساڵی نوێ

کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی لە شاری سنە، بە هۆی بەشداری لە رێورەسمی نەورۆز لە گوندی قەسریان لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هێزە ئەمنییەتییەکان لە شاری سنە، دوای کۆتایی هاتنی مەراسمی ساڵی نوێ کە بە بەشداری کۆمەڵێک لە بنەماڵەی گیانبەختکراوانی کورد بەرێوە چوبوو، کۆمەڵێک لە چالاکانی کوردیان لەو شارە دەستبەسەر کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە؟، سێ کەس لە دەستبەسەرکراوان بە ناوەکانی، سارا میلانی، لادەن سۆهرابی و شەهلا وەکیلی رۆژی دووشەممە 2ی خاکەلێوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتەوە بۆ دادگای سنە گوازراونەتەوە و تۆمەتی پۆشینی جلی کوردی و هەڵپەرکێیان خراوەتە پاڵ. جێگەی باسە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە دەستبەسەر کراوان ئازاد نەکراون.


لە ساڵی نوێ، پشکنینی زیندانی دیزل‌ئابادی کرماشان دەستی پێکرد

زیندانی دیزل‌ئابادی شاری کرماشان لە لایەن مەئموورانی گاردی تایبەتەوە لە ناکاو و بەبێ ئیزنی زیندانی پێشکێنرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا مەئموورانی گاردی تایبەتی زیندانی دیزل‌ئابادی شاری کرماشان، چوونەتە ناو بەندەکانی ئەو زیندانە و دەستیان کردووە بە هەڕەشە لە زیندانیەکان و دەستیان کردووە بە پشکنینی کەرەسە و کەل‌وپەلی زیندانیان. لە کاتێکدا کە زیندانی دیزل‌ئابادی شاری کرماشان بە کامێرای چاودێری تەنراوە، مەئموورانی گاردی تایبەت لە پێش چاوی کامێراکانەوە بە بیانووی پشکنین، هێرشیان کردووتە ناو بەندە جۆراوجۆرەکانی زیندان. ئەمە یەکەمین پشکنینی گاردی تایبەتی لە یەکەم ڕۆژەکانی ساڵی نوێ هەتاوییە و پێشتریش لە مانگی ڕەشەمەی ١٣٩٤ی هەتاوی، مەئموورانی زیندانەکانی ئێوین و ڕەجایی شاری کەرەج بەندەکانی ناو زیندانیان پشکنی بوو.عەلی ئەسغەری جەهانگیری بەرپرسی ڕێکخراوی زیندانەکانی ئێران لەو پەیوەندییەدا گوتبووی، پشکنیەنەکان لە زیندان دەبێ بە هێزەوە دەست پێ بکات و بە شێوەیەک ئێمە دەبێ کارێک بکەین کە پشکنین لە زیندانەکان بە شێوەی ڕووداوێک وەسف نەکردێت و بەردەوامی هەبێت و هەتا هیچ کەسیک نەتوانێت کارێکی نایاسایی لە ناو زیندانەکان ئەنجام بدات.

دوو ژنی کورد لە رێگای خۆسووتاندنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

دوو هاووڵاتی کورد لە پارێزگای ورمێ لە رێگای خۆسووتاندنەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە رۆژی شەممە 29ی رەشەمەی 1394، دوو شارۆمەندی کورد لە یەکێک لە گوندەکانی پارێزگای ورمێ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بە پێی ئەم راپۆرتە، دوو ژنی کورد بە ناوەکانی، زەینەب ئەحمەدی تەمەن 21 ساڵ و مینا بایرام تەمەن27 ساڵ، لە گۆندی باوای سەر بە مەگەوری ورمێ دەستیان دایە خۆسووتاندن و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بە پێی ئەم راپۆرتە، هۆکاری خۆسووتاندنی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە کێشەی بنەماڵەیی راگەێندراوە.


ئەحمەد شەهید جارێکی‌تر وەک ڕێپۆرتێری تایبەتی مافەکانی مرۆڤی ئێران دیاری کرا

 شووڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی دیکە و بۆ ماوەی ساڵێک ئەحمەد شەهیدی وەک ڕێپۆرتێری تایبەتی مافەکانی مرۆڤی ئێران دیاری کرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمە شەشەمین ساڵی یەک لەدوای یەکە کە ناوبراو وەک بەرپرسی تاوتوێکردنی بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ بۆ ئێران دیاری دەکرێت. بەپێی دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارەکان شووڕای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ٢٠  دەنگی ئەرێنی، ١٥ دەنگی نەرێنی و ١١ دەنگی بێ لایەن بڕیاری دیاریکردنی دووبارەی ئەحمەد شەهیدی وەک ڕێپۆرتێری تایبەتی مافەکانی مرۆڤ بۆ ئێرانیان پەسند کرد. ڕوسیە، چین و وێنزۆئێلا بەشێک لە وڵاتانی دژبەری ئەم بریارە بوون و لە بەرامبەریشدا زۆربەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و یەک لەوان بریتانیا بە ئاماژەدان دۆخی شپرزەی مافەکانی مرۆڤ لەم وڵاتە پێداگر بوون لە سەر دیاریکردنی دووبارەی ئەحمەد شەهید. تائێستا بەهۆی دژایەتییەکانی رژێمی ئاخوندی لەمەڕ سەردانی ئەحمەد شەهید بۆ ئێران ناوبراو نەیتوانیوە لە نیزیکەوە بارودۆخی مافەکانی مرۆڤ لەم وڵاتە هەڵسەنگێنێت. بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ناوبراو کە مانگی ڕابردوو بڵاو کرایەوە لە ساڵی ٢٠ ١٥دا نیزیک بە ١٠ ٠ ٠  کەس لە ئێراندا لە سێدارە دراوە.

ئه‌‌‌مریکا: وه‌‌‌زیری‌ دارایی داعش کوژرا

وه‌‌‌زیری‌ به‌‌‌رگری‌ و سه‌‌‌رۆکی‌ ئه‌‌‌رکانی‌ هاوبه‌‌‌شی‌ سوپای‌ ئه‌‌‌مریکا رایانگه‌‌‌یاند، وه‌‌‌زیری‌ دارایی داعش کوژراوه‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئاشتن کارته‌‌‌ر، وه‌‌‌زیری‌ به‌‌‌رگری‌ ئه‌‌‌مریکا و ژنراڵ جۆ دانفۆر سه‌‌‌رۆکی‌ ئه‌‌‌رکانی‌ هاوبه‌‌‌شی‌ سوپای‌ ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌یه‌‌‌کی‌ رۆژنامه‌‌‌نوسیدا رایانگه‌‌‌یاند: "وه‌‌‌زیری‌ دارایی داعش کوژرا". وه‌‌‌زیری‌ به‌‌‌رگری‌ ئه‌‌‌مریکا وتی‌: "ئه‌‌‌و سه‌‌‌ربازگه‌‌‌یه‌‌‌ی‌ سوپای‌ ئه‌‌‌مریکا که‌‌‌له‌‌‌ شارۆچکه‌‌‌ی‌ مه‌‌‌خمور جێگیرکراوه‌‌‌،  به‌‌‌ تۆپخانه‌‌‌ هاوکاری‌ سوپای‌ عیراق ده‌‌‌کات  و له‌‌‌ ئێستادا سوپای‌ عیراق ده‌‌‌توانێت پێشڕه‌‌‌وی‌ بکات". ژنراڵ دانت فۆرد ئاماژه‌‌‌ی‌ به‌‌‌وه‌‌‌شکرد: "له‌‌‌ ئێستادا پێنج هه‌‌‌زار سه‌‌‌ربازی‌ ئه‌‌‌مریکی‌ له‌‌‌ عیراقدان". سه‌‌‌رۆک ئه‌‌‌رکانی‌ سوپای‌ هاوبه‌‌‌شی‌ ئه‌‌‌مریکا وتیشی‌: "ستراتیژی‌ ئێمه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ فشار بخه‌‌‌ینه‌‌‌ سه‌‌‌ر داعش له‌‌‌ به‌‌‌رپرسی‌ باڵایه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ تا خواراوه‌‌‌، هه‌‌‌وه‌‌‌ها هه‌‌‌وڵده‌‌‌ده‌‌‌ین سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ داراییه‌‌‌کانی‌ داعش وشک بکه‌‌‌ین". ئه‌‌‌وه‌‌‌شی‌ خسته‌‌‌ڕو: "شه‌‌‌ڕه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ ئێستادا له‌‌‌ به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندی‌ ئێمه‌‌‌دایه‌‌‌ و گه‌‌‌شبینین به‌‌‌وه‌‌‌ی‌ که‌‌‌ له‌‌‌ چه‌‌‌ند مانگی‌ داهاتوشدا له‌‌‌ به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندی ئێمه‌‌‌دا ده‌‌‌بێت". حاجی ئیمام نازناوی سەرکردەی دووەمی داعش (عەبدولڕەحمان موستەفا قەدولیی)ە لە دایکبووی 1954ی پارێزگای موسڵی عێراقە، پیشتر مامۆستای وانەی فیزیا بووە، سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعشە و باوەڕ دەکرێت کەسی دووەمی ناو داعش بێت، و پێشتریش ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە بووە لە عیراق. 


8 ساڵ و 7 مانگ و 26 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 7ی خاکەلێوەی 1395

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 7ی خاکەلێوەی 1395

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران