رۆژی یشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی له‌شاری ستۆکهۆڵمئ سوید کۆرێکی ماتەمینی که لایه‌ن کومیته‌ی سویدی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه بۆ ڕێزگرتن له
رۆژی یشەممە ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی له‌شاری ستۆکهۆڵمئ سوید کۆرێکی ماتەمینی که لایه‌ن کومیته‌ی سویدی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه بۆ ڕێزگرتن له شه‌هیدانی ١٧ی خه‌رمانانه‌وه ڕێکخرابوو به به‌شداری نوێنه‌ری هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی ئێران و سه‌دان کوردانی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه چوو.
هه‌ر یه‌ک له سه‌عید بیگزادە ئه‌ندامی ڕێبه‌ری حدک و بەختیار عەبدولڕەحمان محەممەد نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌یامیان پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد. له‌بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە دا چه‌ندین سروود و هۆنراوه له‌لایه‌ن کۆڕی سروودی یەکێتی لاوانی دیموکرات پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرا . جەلال خۆشکه‌لام ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به‌یاوه‌ری ئه‌ندامانی کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌بات له‌و کۆڕه‌دا به‌شداریان کرد‌و لە نزیکەوە پرسەو سەرەخۆشیان لە خانەوادە و کەس و کاری شەهیدان و بەرپرس و ئەندامانی حدک کرد و هەوڵە نەزۆک و ترسنۆکانەی رژیمیان مەحکوم و پرۆتستۆ کرد. په‌یامی کومیته‌ی سویدی سازمانی خه‌بات وێڕای چەندین پەیامی هاودەردی و پشتگیری لە لایەن حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکانەوە بۆ ئەو ڕێوڕەسمە ناردرابوو، کە لە بەر کەمی کات تەنیا ئاماژە بە ناوەکانیان کرا.