دەورەییەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بە ریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 27ی خەرمانانی 1397ی ک خ، رێورەسمی کۆتایی هاتنی
دەورەییەکی سەرەتایی پێشمەرگەی تازە پەیوەست بوو بە ریزەکانی سازمانی خەبات کۆتایی پێهات. رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 27ی خەرمانانی 1397ی ک خ، رێورەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی سەرەتایی و چەکدارکردنی پۆلێک پیشمەرگەی تازەپەیوەست بووØ› لەژێر چاودێری و بەرێوەبردنی کۆمیسیۆنەکانی سیاسی نیزامی و پەروەردە و لەژێر ناوی دەورەی شەهید "خەلیل پاشایی" بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک بێدەنگی بۆ رێز گرتن لە روحی شەهیدان دەستی پێکرد و پاشان چەند وتەیک لە لایەن بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات پێش کەش کرا کە تییدا تێکۆشانی رەوای نەتەوەیی بەرجەستە کرا و گرینگی و بایەخی خەبات لە رێی ئازادی گەل و نیشتمان و رێبوارانی ئەو رێگەیە باسی لێوە کرا. بەرێز نورانی فەرد بە هەلسەنگاندنێکی دۆخی ئێستای جوڵانەوەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و بە تایبەت دوایین جینایەتەکانی رژیمی ئاخوندی و وەڵامی توند و یەکانگیرانەی خەڵکی کوردستان بە بەرێوە بردنی مانگرتنی سەرتاسەری لە کوردستان بە نیشانەی نارەزایەتی بە حوکمی سیدارەی لاوان و کردەوەی ترۆریستی 17ی خەرمانانی کۆیە و هەروەها بە هەلسەنگاندنی دۆخی رژیم لە هەموو ئاستەکانی دەرەوە و ناوخۆیی و خەباتی گەلانی ئێران، ئەرکی پێشمەرگایەتی بە هەستیار و پڕ بایەخ لێکدایەوە و یەکگرتوویی ریزەکانی تێکۆشەرانی رێگەی ئازادی بە ئەرکی هەنووکەیی لایەنەکان زانی و لەو پیناوە دا کاریگەری بوونی ناوەندی هاوکاریی و بەرفراوان کردنی ئەو پێکهاتەیە وەک مکانیزمیک بۆ قۆستنەوەی دەرفەتەکان و کەمکردنەوەی هەرەشەکانی سەر نەتەوەکەمان وەبیر هێندرایەوە.
لەدوای وتەکانی کاک کامیل نورانی فەرد ، بەرێز خاتوو ئەوینی فەرەجی بەرپرسی هێزی پێشمەرگەی ژنان و ئەندامی کومیتەی ناوەندی پەیامێکی بە بۆنەی کۆتایی دەورەی پێشمەرگایەتی پێش کەش کرد کە تێیدا وێرای پیرۆزبایی کۆتایی سەرکەوتووانەی دەورە ووتی: لە ریزی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دا هیچ جۆرە جیاوازێک لە بەینی ژن و پیاو، کوڕ و کچ دانیە. تەنیا شتێک کە جیاماندەکاتەوە ئەوەیە کە کێمان دڵسۆزتر و بە باوەر تر و چالاکتر بێ لە پێناوی بەرەوپێش بردنی ئەرک و راسپاردەکانی دا. سازمانی ئێمە بە شانازیەوە رێزی ژن و پیاو و کوڕ و کچ وەک یەک دەگرێ وپێی وایە کە ئەرکی شۆڕش و خەبات لەسەرشانی هەر دوو رەگەزی ژن و پیاوە و ژن دەتوانێ لە ناو سازمانی خەبات دا دەور و نەقشی دیاری هەبێ لە بەڕێوەبردن و بەرەو پێش چونی سازماندا.
پاشان لەلایەن خاتوو ماریا یەکێک لە ئەندامانی دەورەکە پەیامی سپاس و پێزانین لە مامۆستایانی فێرگە خوێندرایەوە و لە پاشان دا چەکی شەرەف و کەرامەت لە لایەن مامۆستا و بەرپرسانی دەورەکە پێش کەش بە پێشمەرگە تازە پەیوەست بووەکان بە ریزی سازمانی خەبات کرا.