لە شاری ڤانکۆڤێری وەڵاتی کانادا کۆڕیادێک بۆ شەهیدانی 17ی خەرمانان بەرێوەچوو.
لە شاری ڤانکۆڤێری وەڵاتی کانادا کۆڕیادێک بۆ شەهیدانی 17ی خەرمانان بەرێوەچوو.
رۆژی یەکشەممە 25ی خەرمانانی 1397ی هەتاوی، لە شاری ڤانکۆڤێری وەڵاتی کانادا کۆڕیادێک بۆ شەهیدانی پەلامارە مووشەکیەکەی 17ی خەرمانان بۆ سەر بنکە و بارەگای هەر دوو لایەنی حیزبی دیموکرات بەرێوەچوو.
ئەو کۆڕیادە لەلایەن کۆمیتەکانی حدک و حدکا لەو وەلاتە هەنگاوی بۆ هەڵگیرا و بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی سازمانی خەباتیش بۆ بەرز راگرتنی یادی ئەو شەهیدانە بەشداری ئەو کۆڕیادەیان کرد.
بەرێزان کاک عەبدوڵا عەبداڵی بەرپرسی پێوەندیەکان و مامۆستا مەلا قادری شەرێعەتپەنا و خاتوون عەبداڵی ئەندامانی کۆمیتەی سازمان پرسەو سەرەخۆشیان لە خانەوادە و کەس و کار و هاورێ و هاوسەنگەرانی ئەو شەهیدانە کرد و کردەوە نامرۆییەکانی رژیمیان دژ بە رۆڵەکانی نەتەوەکەمان مەحکوم کرد