نیکی هێلی سەفیری ئامریکا لەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بە ئاشکرایی ووتی: رژیمی ئێران هەروا کێشەیەکی گەورەیە ،بوونی ئەم رژیمە لە
نیکی هێلی سەفیری ئامریکا لەرێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بە ئاشکرایی ووتی: رژیمی ئێران هەروا کێشەیەکی گەورەیە ،بوونی ئەم رژیمە لە هەر شوێنێک لە جیهاندا مەترسی هەیە ،بۆیە بەدڵنیاییەوە باسکردن لە هێزە جێگرەوەکانی رژیمی ئێران و کردەوە تێکدەرانەکەی لەناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراست یەکێ لەبابەتەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش دەبێت .
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ رژیمێک وەکو رژیمی ئێران سەرچاوەی ئاژاوەگێری نییە. بەدڵنییاییەوە کاتێک باس لە چەکی ناوکەیی و چەکی کۆمەڵکوژی دەکرێ ئێران بەشێک لە باسەکانمانە .ماوەی چل ساڵە کە رژیمی ئێران سنوری یاساکان تێپەڕ دەکات و هەر شەر و بشێویەک کە رودەدات ناوی رژیم دێت.
ناوبراو ووتی رژیمی ئێران لەو دیکتاتورانەی کە دژ بە خەڵکی خۆیان لە چەکی کیمیایی کەڵکیان وەرگرتووە پشتیوانی کردوە .
سەفیری ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ووتی :لە چەن مانگی رابردودا دەسدرێژییەکانی رژیمی ئێران زیاتر بووە و بەشێوەیەکی بەرچاو و روون لەبواری پارە و پەروەردە و پێداویستی پشتیوانیان دەکات.
رژیمی ئێران دەیهەوێ چالاکی ترۆریستی لەعێراق پەڕە پێ بدات . لە درێژەی قسەکانیدا ناوبراو ووتی رژیمی ئێران دەیهەوێ عێراق وڵاتێکی لاواز بێت تاچالاکیەکانی خۆی لەوێ درێژە پێبدات .