رێکەوتی 27ی خەرمانان، شاندێکی هاوبەشی پارتی ئازادی کوردستانی (سوریا)وکۆمەڵەی رۆشنبیری شەرەف خان، سەردانی پێوەندیەکانی سازمانی خەباتی کوردستان ئێرانیان لە شاری
رێکەوتی 27ی خەرمانان، شاندێکی هاوبەشی پارتی ئازادی کوردستانی (سوریا)وکۆمەڵەی رۆشنبیری شەرەف خان، سەردانی پێوەندیەکانی سازمانی خەباتی کوردستان ئێرانیان لە شاری هەولێر کرد
دوو لایەن لەسەر کۆمەڵێک تەوەر و باسی پێوەندیدار بە دۆخی جوڵانەوەی گەلی کورد ئاڵوگۆری بیرورایان کرد.
هەروەها باسی هێرشەکانی ئەم دواییەی رژیمی ئێران بۆ سەر کۆیە و دەست تێوەردانی تێکدەرانەی رژیم و بەزاندنی سەروەری خاکی دوو وڵاتی عێراق و سوریا و هەروەها باس له گرینگی یەکریزی ناو مالی کورد کرا، و هه ردولا تەکیدیان له سەر دۆستایەتی و له یەک نزیک بوونەوەی نێوان لایەنەکانی کوردستان کردەوە.
شاندی پارتی ئازادی کوردستانی (سوریا) پیک هاتبوو لە بەریزان دکتور تارق خێرەکی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوە و دکتور سالح خەلیل ئەندامی کومیتەی ناوەندی .
شاندی کۆمەلەی رۆشنبیری شەرەف خان،
مامۆستا سلێمان مۆتای سەرۆکی کومەڵه و مامۆستا مەحمود ئەحمەد بەرپرسی دارایی کۆمەله، کە لەلایەن شاندێکی پێوەندییەکانی سازمانی خەبات بە سەرپەرەشتی بەرێز کاک شۆڕش حاجی بەرپرسی پێوەندییەکانی هەولێر و هاورێیەتی کاک شەماڵ میللی کادری سازمانی خەبات پێشوازییان لێکرا.