میدیاکانی کۆماری ئیسلامی بڵاویان کردەوە کە رۆژی شەممە ٣١ی خەرمانانی ٩٧ی هەتاوی لە کاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕ ومەشقی نیزامی هاوبەش لە نێوان سپای پاسداران و هێزەکانی
میدیاکانی کۆماری ئیسلامی بڵاویان کردەوە کە رۆژی شەممە ٣١ی خەرمانانی ٩٧ی هەتاوی لە کاتی بەڕێوەچوونی مانۆڕ ومەشقی نیزامی هاوبەش لە نێوان سپای پاسداران و هێزەکانی ئەرتەش لە شاری ئەهواز، گرووپێکی چەکدار دەستیان بە تەقە کردوەو لە ئاکامی ئەو هێرشە، دەگوترێ تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ٨ کوژراو وزیاتر لە٢٠ برینداری لێکەتووەتەوە.
دەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئەو هێرشەی بە کردەوەیەکی تیرۆریستی باس کردوەو گرووپە توندئاژۆکانی بە تاوانبار زانیوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، بۆ ماوەی 10 خولەک تەقەکردن بەردەوام بووەو هێرشبەران جلوبەرگری سەربازیان لە بەردابووە و دوای تەقەکردن هەڵاتوون.
سپای پاسداران “بزووتنەوەی نیشتمانیی رزگارکردنی ئەهواز″ـی لەو بارەوە بە تۆمەت بار دەزانێ.
شایانی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ گرووپ و لایەنێک ئەو هێرشەیان وەئەستۆ نەگرتووە.
دەنگۆی ئەوەش هەیە کە ڕەنگە دەستی خودی سپای تێدابێ بە مەبەست و پیلانی جۆراوجۆر.