پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 8ی خاکەلێوەی 1395

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 8ی خاکەلێوەی 1395
سازمانی خەبات


تەقینەوەی مین لە نێوەڕاستی مەهاباد قوربانیی لێ‏کەوتەوە

کرێکارێکی کورد لە شاری مەهاباد بە هۆی تەقینەوەی مین بە توندی بریندار بوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری کوردپا، یەکێک لە کرێکارانی شارەداریی مەهاباد، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو، حەوتی خاکەلێوە، لە ئەنجامی تەقینەوەی مین‏دا، لاقێکی بریندار بووە. تەقینەوەی ئەو مینە لە کاتی خاوێن کردنەوەی شەقامی ساحلیی ئەو شارە‏دا ڕووی‏داوە. شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە تاکوو ئێستا بڵاو نەبووەتەوە، بەڵام هەواڵدەریی حکوومەتیی "ئیرنا" سەبارەت بە تەقینەوەکە ڕایگەیاندووەØ› "مینەکە هی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران ــ عراق بووە". تەقینەوەی مین لە نێو شاری مەهاباد لە کاتێکدایە کە مەودای ئەو شارە تا سەرسنوور، زیاتر لە ١٥٠  کیلۆمیترە.

لێبووردنی نێونەتەویی سەبارت بە ئێعدامی مێرمنداڵێکی کورد هۆشداری دا

ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەویی، لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری ڕاگرتنی بەڕێوەچوونی ئێعدامی مێرمنداڵێک لە گرتووخانەی سنەیە.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی پێنج‏شەممەی ڕابردوو، لێبووردنی نێونەتەویی لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە کردەوەی بەپەلە بۆ لەسێدارەدانی کوتوپڕی هێمن ئەورامی‏نەژاد لە لایەن حکوومەتی ئێرانەوە، هوشداری دا. ئەو ڕێکخراوەیە بە "نادادپەروەرانە" زانینی دادگایی ئەو گەنجە کوردە کە بە بێ بەشداریی پارێزەر بەڕێوە چووە، وێڕای ئاماژە بە شیمانەی دانپێدانانی ناوبراو بە کوشتنی پۆلیسێک، لەژێر کاریگەریی ئەشکنجەدا، خوازیاری ڕاگرتنی حوکمی ئێعدامەکەیەتی. ئەو گەنجە ساڵی ١٣٩٠  لە تەمەنی کەمتر لە ١٨ ساڵی‏دا، دەستبەسەر و پاشان زیندانی کراوە. لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: "لاوێکی ئێرانی بە ناوی هێمن ئەورامی‏نەژاد چاوەڕێی ئێعدامە، بە تاوانێک کە لە کاتی منداڵی‏دا تێوەی‏گلاوە. دەوترێت ناوبراو لە دوای پشووی سێزدە بەدەر لەسێدارە دەدرێت".


سەقز بەشانۆ پێشوازیی لە میوانانی نەورۆزیی خۆی کرد

هونەرمەندانی شاری سەقز شانۆیەکیان سەبارەت بە کێشەکانی ناو کۆمەڵگا بەڕێوە برد.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە ماوەی پشووی نەورۆزدا، شانۆی "باوکم" لە لایەن کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی سەقز لە پارکی مەولەویی ئەو شارە بەڕێوە دەچێت.

ئەو شانۆیە کە نێوەڕۆکەکەی توانجێکی کۆمەڵایەتییە، بۆ میوانانی نەورۆز و خەڵکی شارەکە نمایش دەکرێت. نەوید سووزەنی کە دەرهێنەریی ئەو شانۆیەی لە ئەستۆیە بە ڕاگەینەکانی گوتووە کەØ› نمایشی "باوکم" لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێ‏کراوە و ڕوانگەیەکی ڕەخنەیی بۆ کێشەکان هەیە. ئەم شانۆیە هەموو ئێوارەیەک کاتژمێر شەش و نیو، لە پارکی مەولەوی نمایش دەکرێت و تاکوو ١٢ی ئەم مانگە بەردەوامە. شانۆی "باوکم" بەرهەمی هونەریی گرووپی "زریان"ـی شاری سەقزە و هەریەکە لە سەعادەت حسەینی، فەوزیە پەهلەوانی، شاهۆ یارئەحمەدی، نەوید ئەرغەوانی و سەلاحەدین شارعی، تێیدا ڕۆڵ دەگێڕن.هەر لە ڕۆژی ڕابردوودا، شانۆی "شازادە بچکۆلە"، لە نووسینی سێنت ئانتوان ئێگزۆپێری، لە پارکی مەولەویی سەقز نمایش کراوە.

بێبەش کردنی زیندانیێکی سیاسی کورد لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی

ئەفشین سۆهرابزادە زیندانی سیاسی کورد وێرای خراپی باریی تەندروستی لە پێراگەیشتنی پزیشکی بێبەش کراوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەم زیندانیە سیاسیە کوردە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە دوای تێکچوونی باری تەندروستی براوەتە بیمارستانی میناب و دوای رۆژێک بە بێ هیچ چارەسەرێکی پزیشکی گرێندراوەتەوە بۆ زیندانی میناب. بە پێی ئەم راپۆرتە، بەم زیندانیە سیاسیە وتراوە کە ناتوانن لە بیمارستانی میناب چارەسەری بۆ بکەن و دەبێت لە خێراترین کاتدا بۆ بیمارستانێکیتر بگوازرێتەوە کە بەرپرسانی زیندان لە ناردنی خۆدەبوێرن.


درێژەی فشارخستنەسەر بنەماڵەی چالاکێکی مەزهەبی کورد

هێزە ئەمنییەتییەکانی کرماشان بنەماڵەی ئێحسان فەتاحی، چالاکی مەزهەبی کوردیان خستووەتە ژێر فشارەوە و لێکرڵینەوەیان لەگەڵ دەکەن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دایکی 65 ساڵەی ئێحسان فەتاحی لە لایەن ستادی خەبەری ئیتلاعاتی کرماشانەوە بۆ دادگوستەری بانگهێشت کراوە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵی کردووە. ئێحسان فەتاحی، چالاکی مەزهەبی کورد لە دوای هەرەشەی هێزە ئەمنییەتیەکان لە بانەمەری 1394، ئێرانی بە جێ هێشتووە و تا ئێستا فشاری ئەو هێزانە بۆ سەر بنەماڵەکەی درێژەی هەیە. جێگەی باسە کە فەتاحی نوسەری کتێبی، قەلەمەکان مەشکێنن بهێڵن بنووسن و مەحەمەدی مێهدی لە روانگەی ئەهلی سوننەتەوەیە.

ئەسەد هێرشدەکاتە سەر کورد: فیدراڵیزم تەنیا وەهمە

بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا دەڵێت "ئەو فیدرالیزمەی کورد لە باکووری سووریا رایانگەیاند، تەنیا وەهمێکە، ئەو کوردانە یان لەخەودان یانیش راستی مێژووی کورد لە سووریا نازانن". بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژنامەیەکی نزیک لە حیزبولڵای لوبنانی، قسەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریای لە کۆڕبەندی عەرەبی و ئیسلامی بۆ پشتگیری بژاردەی بەرخودان بڵاوکردەوە. بەپێی رۆژنامەکە، بەشار ئەسەد لە قسەکانیدا لەبارەی راگەیاندنی سیستەمی یەکێتی فیدرالیزمی دیموکراتی رۆژئاوا - باکووری سووریا، گوتوویەتی ئەو فیدرالیزمە تەنیا وەهمێکە. ئەسەد رایگەیاندووە "ئەو فیدرالیزمە خەونێکە، چونکە ئەو ناوچانەی فیدرالیزمیان لێ راگەیێندراوە رێژەی کورد تێیاندا لە 23% زیاتر نییە، ئەوانەی ئەو سیستەمەیان راگەیاندووە، یان لەنێو خەوندا دەژین یانیش نازانن راستەقینەی بوونی کورد لە سووریادا چییە." سەرۆکی سووریا دەشڵێت:" دوای ئەوەی پلانی لە دژی سووریا سەرنەکەوت، ئەمریکا لە هەوڵی ئەوەدایە کورد بەکار بێنێت، بەڵام هەوڵەکانی ئەمەریکا سەرکەوتوو نابن.".


رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم دابەشبوونێکی گەورەدایە

سەرۆکی بزووتنەوەی رۆشنگەری تونس رایگەیاند، ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی هەڕەشە و مەترسی گەورەبووەتەوە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم دابەشبوونێکی گەورەدایە و دەبێت هەموومان لەبەرامبەر ئەو مەترسییە گەورەیەدا قسەمان هەبێت و بتوانین بەرەنگاری ببینەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، راشید ئەلغەنووشی، سەرۆکی بزووتنەوەی رۆشنگەری تونس لە فۆروومی ژمارە 10ی جەزیرە لە دەوحە وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: "ئێمە ناتوانین جیاوازی بکەین لە نێوان دەستووری دەسەڵاتەکانی پێشوو و ئێستا، ئەوەی ئێستا لە تونس دەگوزەرێ لەڕووی سیاسییەوە وەک پێویست نییە و ناشتوانین بڵێن ئەو بزووتنەوەیەی ئێستا لە تونس گەشە دەکات بزووتنەوەیەکی سەرکەوتووە بەڵام دەبێت لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی خۆی بگونجێنێت و نابێت دژی دیموکراسی بێت ئەوهەنگاوەش دەبێت جێبەجێکات". راشید ئەلغەنووشی ئاماژەی بەوەشکرد" ئێستا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رووبەرووی هەڕەشە و مەترسی گەورەبووەتەوە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم دابەشبوونێکی گەورەدایە و دەبێت هەموومان لەبەرامبەر ئەو مەترسییە گەورەیەدا قسەمان هەبێت و بتوانین بەرەنگاری ببینەوە".


8 ساڵ و 7 مانگ و 25 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 8ی خاکەلێوەی 1395

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 8ی خاکەلێوەی 1395

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران