شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆر

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆر

هاوڵاتیانی تێکۆشەر.

مامۆستا و فێرکارانی ماندویی نەناس،

قوتابیان و فیرخوازانی کۆڵنەدەر و دڵ پڕ لە هیوا بەداهاتوی پڕ لەسەروەری و سەرفرازی !

ساڵی تازەی خوێندن

هاوڵاتیانی تێکۆشەر. 

مامۆستا و فێرکارانی ماندویی نەناس،

قوتابیان و فیرخوازانی کۆڵنەدەر و دڵ پڕ لە هیوا بەداهاتوی پڕ لەسەروەری و سەرفرازی !

ساڵی تازەی خوێندن و وەرزی کرانەوەی درگای قوتابخانە و فێرگەکانتان لێ پیرۆز. 

پیرۆزبێ وەرزی تازەو بەهێزتربێ هەنگاوەکان بەرە و بڕینی رێگای زانست و زانستخوازی و فێربوون و فێرکردن لە پێناو گەیشتن بە پێگەیشت و تێگەیشتن لە زانست و ماف و ئازادی و ئەرک و پێسپێردراوەکان لە پێناو گەشەی مرۆڤایەتی و دامەزراندنی کۆمەڵگای بەختەوەری و سەقامگیری دادپەروەری و دیموکراسی و سەرئەنجام گەیشتن بە پلەی بەرزی مرۆڤایەتی ویەکسانی.                                                لە کاتێک دا دەرگای فیرگەو قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن و زانستگاکان دەکرێنەوە کە بەداخەوە ئێرانی وێرانی دەستی سیاسەت و نیزامی دژی مرۆڤایەتی ویلایەتی فەقێ، وڵاتی  بەئاقاری ناهومێدی و وێرانی و دارمانی ئابووری و بێکاری و ناسەقامگیری سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و تەریک بوون لە ناوەندە نێودەولەتیەکان بردوە و رۆژ لە دوای رۆژ گەلانی بەشمەینەتی ژێر رکێفی ئەم دام و دەزگا و دەسەڵاتە نارەواو  دژی ماف و ئازادیە مرۆییەکان ، لە گەڵ نەهامەتی و بەدبەختی زیاتر رووبەروودەبن. سەرەرای ئەوبارە نالەبارە ئابوری و بێ کاریەی لە سۆنگەی ئەم نیزام و دەسەڵاتە رەش و نگریسەوە یەخەی کۆمەلانی خەلکی گرتوە، نائەمنی و کوشتار و زیندانی کردن و ئەشکەنجە و ئیعدامەکان رۆژ لەدوای رۆژ روولە زیادبوونن. دەست تێوەردانەکانی ئەم دەسەڵاتە ترۆریست و ئاژاوەگێرە لە کاروباری وڵاتان و بەزاندنی عورف و عادەتە مرۆییەکان  و ژیر پێنانی میساقە نێودەولەتیەکان لە ناوچەو جیهاندا کە هەمووی ئەمانە بە تێچووی ماڵ و سەرمایەی گەڵانی رەش و رووتی ئێران بەتێکڕایی بەڕیوەیان دەبا. لە کاتێک دا کۆمەڵانی بێ بەش لە ماف و ئازادیەکانی دانیشتوی ئەم وڵاتە لە هەموو بارێکەوە کەوتونە ژێر باری گرانی و بێکاری و  کوللە مەرگیەوە. بە هۆی ئەو هەموو سەرەرۆیی و گوێنەدانە بڕیارو بەرنامەکانی سەقامگیری جێهانی و ناوچەیی کاربەدەستانی ئەم دەسەلاتەوە، وڵات تووشی گەمارۆی ئابووری ئامریکا و هاوپەیمانەکانی بۆتەوە و قەیرانی بێکاری مەترسی برسیەتی و هەژاری بە پلەی خەتەری جیدی گەیشتوە و ژیانی هاووڵاتیانی لە بازنەی خەتەرێکی جیدی و کارەساتێکی مرۆیی داهێشتۆتەوە.                                              سەرەرای ئەو نەهامەتی و بێ بەشیانەی باسمان کردن لە سۆنگەی ئەم نیزام و دەسەڵاتەوە دیاردەی گیرۆدەبوون بە ماددە  هۆشبەرەکانەوە کۆمەڵگای تووشی گەورەترین کارەساتی مرۆیی کردوە کە بەداخەوە کەم بنەماڵە و خێزان لە سەرتاسەری وڵاتدا دەستدەکەوێ نەبووبنە قوربانی دەستی ئەم دیاردە قێزەونە کە سەرچاوەی سەرەکی ئەم دیاردەیە خودی رژیم و مۆرە سەرەکیەکانی ئەم نیزام و دەسەڵاتە بێزراو و دژی ئینسانیەن. سەرەرای هەموو ئەو نەهامەتی و بێ بەشیانەی بەسەر کۆمەڵگای ئێران بە گشتی و کۆمەڵگای کوردەواری بەتایبەتی دا هاتوون، بە خۆشحاڵیەوە کۆمەڵانی خەڵک و تێکڕای چین و توێژەکانی دانیشتوی ئەم وڵاتە، خاوەنی هەستی بەرزی بە هەڵوێستی و خەباتگێڕی و  بەرتەکدانەوەی ئەم دەسەلاتە رەش و داپڵۆسێنەرەن، گەلانی ئێران بەتایبەت گەلی قارەمان و سۆڕشگێری کوردستان لە هەر هەل و مەرج و قوناغێکدا لەبەرانبەر ئەم دەسەلاتە ناڕەوایەدا دژکردەوەیان نیشان داوە و بە شێوەی جۆراوجۆری گونجاو لە دژی ئەم نیزامە راوەستاون و بە شێوەی جۆراوجۆری وەک خەباتی  سیاسی، مانگرتنی تێکڕایی و نافەرمانی مەدەنی و تەنانەت زۆر جار لە چوارچێوەی خەباتی چەکداری و کرداری دا، رووبەروی سیاسەت و کردەوەکانی رژیم بوونەوە کە نموونەی بەرچاویان مانگرتن و نافەرمانیە مەدەنیەکەی ئەم دواییانەی تێکرای خەڵکی نەبەز و خۆراگری کوردستان بوو کە نیشانی دا تا زەبرو زەنگ و دڕندەیی رژیم زیاتر بێ یەکیەتی ویەکریزی کۆمەڵانی خەلک پتەوتر و گشتگیرتر دەبێ و خەلک لەسەر داواڕەواکانیان پێداگرتر و بەردەوامتر دەبن.                               

مامۆستایانی ماندویی نەناس و رووناکبیر، دانشجۆیانی زانستخواز وبەهەڵوێست!

قوتابیانی خاوەن بیر و ژیر و هیوای دوارۆژی نەتەوەو نیشتمان! 

 

ئێوە هیوای دوارۆژی ئەم نەتەوە و نیشتمانەن، ئێوە ژنان و پیاوانی بە هێممەت و کۆڵنەدەری داهێنەر و بار‌هێنەر و بەرپرسیاری رۆژانی پڕ لە کامەرانی و یەکسانی ئەم گەل و نەتەوەن. پێویستە سەرەرای بەریوەبردنی ئەرکی پیرۆزی خوێندن و بارهێنان و فیربوون و فێر کردن لە هەموو بوارەکانی زانستە جۆراوجۆرەکانی سەردەم، هەست و سۆزی خەبات بۆ رزگاری و بەختەوەری نەتەوەو نیشتمانتان لە دڵ و دەروونتاندا بە هێز و پێزتر بکەن ، با لاپەرەی کتێبەکانتان سەنگەری بەرخۆدان و قەلەمەکانتان چەکی بەرگری و پۆلی وانەکانتان مەکۆی خۆراگری و هاو پۆل و قوتابی و مامۆستاکانتان هاوباوەڕ و هاوسەنگەرتان بن لە رێگای خەبات و بەربەرەکانێ لە هەمبەر ئەم نیزام و دەسەڵاتە خوێنڕێژ و مرۆڤکوژە دا. با جیاوازی بیر وباوەڕ و رەنگ و  رواڵەت و  فکر و ئایین و مەزهەبەکان لە پێناو رزگاری و بەختەوەری مرۆڤایەتیمان نەکەینە کۆسپی سەر رێگای خەباتمان بۆ رزگاری و بەختەوەریمان. گەیشتن بە بەختەوەی و تێگەیشتن و پێگەیشتن و پیشکەوتن  لە گرەوی نەمان و رووخانی ئەم رژیمە دایە.  سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وەک سازمانێکی خەباتکار و تێکۆشەر لە پێناو ماف و ئازادیە نەتەوایەتیەکانی  کورد لە کوردستانی ئێران دا، کە خاوەنی نزیک بە نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی بێ وچان و سەدان شەهیدی بەنرخە لەم پێناوەدا،داواتان لێدەکات کە وێرای خوێندن و زانست فێربوون و بەردەوام بوونتان لە رێگای زانستخوازی دا، گەل و نەتەوەکەتان لە بیر مەکەن و بە یەکگرتویی و هاوکاری و هاو باوەری  لەدژی ئەم نیزام و دەسەڵاتە بەهەر شێوەیەک بۆتان دەگونجێ  لە شێوەکانی خەبات دژی هەرچەشنە کردار و وتارێ


6 ساڵ و 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆر

راگەێندراوی کومیتەی ناوەندی بە بۆنەی دەست پێکی ساڵی تازەی خوێندنی ١٣٩٧/١٣٩٨ی کۆچی خۆر

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران