پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دۆناڵد ترامپ لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان: رژیمی ئێران تۆوی مەرگ و نەمان دەرێژێ‌

دۆناڵد ترامپ لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان: رژیمی ئێران تۆوی مەرگ و نەمان دەرێژێ‌

دۆناڵد تڕامپ سەرۆک‌ کۆماری ئامریکا لە هەفتاوسێیەمین کۆبونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان،بە ئاماژەکردن بە رووداوەکانی جیهان و، بە جەخت کردنەوە لە سەر قەیران

دۆناڵد تڕامپ سەرۆک‌ کۆماری  ئامریکا لە هەفتاوسێیەمین کۆبونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان،بە ئاماژەکردن بە رووداوەکانی جیهان و، بە جەخت کردنەوە لە سەر قەیرانەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، باسی لە بارودۆخی ئابووری و سیاسیی ئێران کرد

ناوبراو سەرەرای ئاماژەکردن بە قەیران و تەنگژەکانی ناوچەکە و بە تایبەت سوریەو دەورونەخشی تێکدەرانەی رژیم لە شەری ئەو وڵاتەدا گوتی: پێویستە هەرجۆرە رێگەچارەیەک بۆ قەیرانی مرۆیی لە سوریەدا وەک ستراتیژیەک بۆ بەگژداچونەوەی رژیم بێت کە دابینکەری ماڵی ئەو قەیرانەیە. هەروەها گوتی کە دەبێ رژیم کۆتایی بە دەستێوەردان و کێشەنانەوە لەو وڵاتە بێنێ‌.

سەرۆک‌کۆماری ئامریکا بە باس کردن لە هەلومەرجی سیاسی و ئابووریی ئێران، ڕێبەرانی ئێرانی بە فێڵ‌باز و فریوکار ناوزەد کرد و وتی کە بەرپرسانی باڵای رژیمی تاران، سەروەت و سامانی خەڵکی ئێرانیان لە گیرفانی خۆیان ناوە.

ناوبراو هەروەها پێداگری کردەوە کە دەبێ تاران پڕەنسیپ و چواڕچێوە نێونەتەوەییەکان بپارێزێ و واز لە دەستێوردان و پێشێلکارییەکانی لە ناوچەکە بهێنێت.

سەرۆک‌کۆماری ئامریکا لە درێژەی قسەکانی‌دا ئاماژەی بە سەرەرۆییەکانی رژیمی ئاخوندی دا و، بە وەبیرهێنانەوەی کشانەوەی وڵاتەکەی لە گرێبەستی “بەرجام” و وەگەڕ خستنەوەی گەمارۆ نوێیەکان بۆسەر ئێران، باسی لەوەش کرد کە خولی دووەمی ئەو گەمارۆیانە بەڕێوەیەو، لە ٥ی نوامبری ئەمساڵ دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

 

دۆناڵدتڕامپ لەو پێوەندییە‌دا داوای لە سەرجەم وڵاتانی جیهان کرد، کە بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە خەڵکی چەوساوەی ئێران، واز لە هاوکاری و پشتیوانی کردنی رژیمی ئاخوندی بهێنن و پێوەندییە بازرگانییەکانی خۆیان لەگەڵ ئەو رژیمە رابگرن.


6 ساڵ و 1 مانگ و 27 ڕۆژ و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دۆناڵد ترامپ لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان: رژیمی ئێران تۆوی مەرگ و نەمان دەرێژێ‌

دۆناڵد ترامپ لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان: رژیمی ئێران تۆوی مەرگ و نەمان دەرێژێ‌

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران