کچێکی لاوی خەڵکی شاری دیلۆڕانی سەربە پارێزگای ئیلام خۆی کوشت
کچێکی لاوی خەڵکی شاری دیلۆڕانی سەربە پارێزگای ئیلام خۆی کوشت
ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەزبەر، کچێک بەناوی ماریا عەبدی، کچی یوسف، خەڵکی شارەکی وەحدەت سەر بە شاری دێلوڕان خۆی کوشت.
جێی باسە کە ماریا عەبدی تەمەنی ١٧ ساڵ بووە و لە تاقی کردنەوەکانی ئەمساڵدا سەرکەوتو بووە و دەرچووە بۆ زانکۆی تەورێز،بەڵام بنەماڵەکەی بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە نەیانتوانیوە ناونووسی بکەن و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ناوبراو بەهۆی خواردنی حەبی برنجەوە خۆی بکوژێ.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: پارێزگای ئیلام هەرچەند بە کەم حەشیمەت ترین پارێزگای ئێران بە ئەژمار دێت، بەڵام زۆرترین ڕێژەی خۆکوژی لەئاستی هەموو ئێراندا لەو پارێزگایە تۆمار دەکرێت و هۆکاری زۆربەی ئەو خۆکوژیانەش هەژاری و بێکاری بوون.