رۆژی شەممە رێکەوتی 31ی خەرمانان، خولی نوێی مانگرتنی گشتی شۆفێری بارهەڵگرەکان دەستی پێکردەوە. ئەم خولە نوێیە بەهەمان شێوە درێژەدەری مانگرتنی مانگەکانی جۆزەردان
رۆژی شەممە رێکەوتی 31ی خەرمانان، خولی نوێی مانگرتنی گشتی شۆفێری بارهەڵگرەکان دەستی پێکردەوە. ئەم خولە نوێیە بەهەمان شێوە درێژەدەری مانگرتنی مانگەکانی جۆزەردان و گەلاوێژە کە شۆفێران درێژەی دەدەن و بەئامانجی هاتنەدی ویست و داواکانیان وەک: نوێکردنەوەی دامەزراوە سنفیەکانی شۆفێران لەرێگەی هەڵبژاردنی ئازاد، رێکخستنی نرخی بارهەڵگرتن و گواستنەوە، بەرزبونەوەی نرخی بارهەڵگر، بەرزکردنەوەی ئاستی ئەمنیەتی جاددەکان، رێکخستنی سوتەمەنی بۆ خاوەن بارهەڵگرەکان بەشێوەیەکی رەسمی.... جێی باسە ئەم مانگرتنانە پێی ناوەتە پێنجەمین رۆژی خۆی، لە رۆژی چوارەمیدا نزیکەی 200 شار و 31 پارێزگای وڵاتی گرتۆتەوە. لە ئێستادا لةهەریەکە لە شارەکانی ورمێ، ئیسفەهان، سەبزەوار، رەفسنجان، شاری کورد، زەرین شار و یەزد بەردەوامی هەیە.