دایک و منداڵێکی مەریوانی لە بەنداوی زرێبار خنکان
بە هۆی کەوتنە ناو ئاوی ماشێنی هاووڵاتییەکی کورد لە بەنداوی گۆلی زرێبار، دایکێک و منداڵەکەی گیانیان لەدەست دا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو ئەندامی بنەماڵەیەکی چوار کەسی بە هۆی کەوتنەخوارەی ماشێنەکەیان بۆ نێو بەنداوی گۆلی زرێبار، گیانیان لەدەست دا. ئەو ڕووداوە بە هۆی بارینی باران و لافاوی چۆمی "کێڵین کەوە"وە ڕوویداوە. دوای کەوتنەوە نێو ئاوی ماشێنەکە دایک و منداڵەکە بۆ نەخۆشخانەی فەجری شاری مەریوان گوازراونەتەوە، بەڵام هەوڵە پزیشکییەکان بێئەنجام ماوەتەوە. ئەو بنەماڵەیە خەڵکی گوندی "نێ"ێ مەریوان بوون کە دوای ئەوەیکە ماشێنەکەیان لە جۆری لاندکروز دەکەوێتە نێو ئاوەکەوە، دوو ئەندامی ئەو بنەماڵەیە گیانیان لەو ڕووداوەدا لەدەست دەدەن. دایکەکە تەمەنی ٣٠ ساڵ و منداڵەکەشی ١٠ ساڵان بووە.
داهێنانی لاوێکی ئیلامی لە ئێراندا تۆمار کرا
لاوێکی بژاردەی کوردی پارێزگای ئیلام بۆ یەکەم جار "ئاتێل وکیۆم"ی لە دنیای پزیشکیدا داهێنا و لە ئیدارەی داهێنانەکانی ئێراندا تۆمار کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، "فەرهاد سلێمانی" لاوی بژاردەی شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام، بۆ یەکەم جار کەرەستەیەکی پزیشکیی بە ناوی "ئاتێل وکیوم" داهێنا کە لە بواری پزیشیکدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.سلێمانی کە تێکنسیەنی فریاکەوتنی پزیشکیە، توانیویەتی ئەو کەرەستە پزیشکیە داهێنێت. فەرهاد سلێمانی سەبارەت بەو داهێنانەی خۆی ڕایگەیاندووەØ› بەپێی ئەوەیکە کاری پزیشکیی فریاکەوتن زیاتر پێوەندی بە شکان و زەربەدیتنی ئەندامانی جەستەوە هەیە ئاتێلبەندی کارێکی گرینگە بۆ پێشگرتن لە زەربەدیتنی زیاتری ئەندامی شکاوی جەستە.ناوبراو هەروەها گوتیØ› بە هۆی ئەوەیکە ڕاهێنانی گشتیی پزیشکی زۆر لاوازە، زۆر جار نەخۆش تا گەیشتن بە نەخۆشخانە تووشی زیانی زیاتر دەبێت و هەروەها بە هۆی ئەوەیکە کەرەستەی پزیشکی ئاتێل بەندی لە نەخۆشخانەکان کەمە، بیرم لەوە کردەوە کە وەکوو کەسێک کە کاری فریاکەوتن دەکەم کەرەستەیەکی لەو جۆرە بۆ شکانی ئەندامانی لەش دروست بکەم. ئیلام یەکێک لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێرانە و لە بواری خزمەتگوزاریی و پێڕاگەیشتنی کۆمەڵایەتی و سیاسی، دۆخێکی نالەباری هەیە.
وێنەی سێلفی، گیان لەدەستدانی کچێکی سەردەشتی لێکەوتەوە
"میدیا ئەحمەدپوور" کچێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت لە کاتی کێشانی وێنەی سێلفی دەکەوێتە ناو چۆمی زاب و گیانی لەدەست دەدا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی "میدیا ئەحمەدپوور" خەڵکی گوندی زله هەڵکەوتوو لە ٢٠ کیلۆمیتریی ڕۆژئاوای شاری سەردەشت، لە کاتی کێشانی وێنەی سیلفیدا دەکەوێتە ناو چۆمی زاب و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست دەدا. میدیا ڕۆژی هەینی بۆ سەیران لەگەڵ بنەماڵەی چووبوونە دەرەوە کە تووشی ئەو ڕووداوە دەبێت. دوای ئەو ڕووداوە ناوەندی فریاکەوتنی پزیشکی بۆ چارەسەریی پزیشکی دەگاتە شوێنی مەبەست بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئاکام دەمێنێتەوە. تەرمی ناوبراو بۆ لێکۆلێنەوەی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی خۆمەینیی شاری سەردەشت گواستراوەتەوە.چۆمی زاب یەکێک لەو ڕووبارانەیە کە چوار وەرزی ساڵ خرۆشانە و لە کێوەکانی زاگرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت و لە پارێزگای ورمێ هەڵکەوتووە.
بوونی 4 منداڵی کوردی مەحکوم بە ئێعدام لە زیندانی سنە
چوار منداڵی کورد کە بە ئێعدام مەحکوم کراون لە ئێستادا لە زڤیندانی سنە راگیراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، یۆسف مەحەمەدی، سیاوەش مەحەمەدی، ئامانج ئۆوەیسی و هێمن ئەورامینژاد چوار مندالی کوردی مەحکوم بە ئێعدامن کە لە کاتی تێوەگلان بە تاوانەوە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵ بووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، پەروەندەی سێ لەو کەسانە تا ئێستا لە دیوانی باڵای نیزام و پزیشکی دادوەری لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە. حوکمی ئێعدامی هێمن هەورامی نژاد کە بە تۆمەتی کوشتن بە قەساس مەحکوم کراوە بە پشتراستکردنەوەی لە لایەن دیوانی یاڵای نیزامەوە نێردراوە بۆ ژووری بەرێوەچوونی حوکمەکەی. جێگەی باسە کە بە پێی مادەی 91 لە یاسای سزادانی ئیسلامی کەسێک کە تەمەنی کەمتر لە 18 ساڵ بێت و یان لەمەر سەلامەتی عەقلی شەک هەبێت بە ئێعدام سزا نادرێت.
بەیاننامەی هاوبەشی نانەواکانی مەریوان و سنە
کرێکارانی نانەواخانەکانی مەریوان و سنە لە بەیاننامەێکی هاوبەشدا رەخنەی توندیان لەمەر حەقدەستەکانیان بۆ ساڵی 1395 گرتووە. بقە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کرێکارانی نانەواخانەکانی شارەکانی مەریوان و سنە لەو بەیاننامەیەدا رایانگەیاندووە کە، لە کاتێکدا رۆژەکانی کۆتایی ساڵی 94مان تێپەراند کە شۆرای باڵای حەقدەست، حەقدەستی کرێکارانی بۆ ساڵی 1395، راگەیاند و بە 14 لەسەد زیاد کردن بووە بە 812 هەزار تمەن، ئەم رێژەیە لە کاتێکدایە کە بارودۆخی گۆزەرانی کرێکارانی موچەخۆر بە زیاد بوونی لە رادەبەدەری نرخی شت و مەکەکان و سەرسورهێنەر بوونی نرخی ئنرژی، مەسکەن، بێهداشت و دەرمان و پەروەردە، ژیانی بۆ ئەم چینەی کۆمەڵگا سەخت کردووە و بێکاریش بەڵاێکیترە کە بەرۆکی بە کۆمەڵگا گرتووە و بارودۆخێکی نامرۆڤانەی بۆ کرێکاران پێک هێناوە. لە بەشێکیتری بەیاننامەکەدا داوایان کردووە کە حەقدەستەکانیان بۆ ساڵی 95، زیاد بکرێت تاکوو بتوانن پێداویستی رۆژانەی خۆیان و بنەماڵەکانیان دابین بکەن.
لافاو زیان بە 17 پارێزگای ئێران دەگەیەنێ
بارینی بەفر و باران لە 17 ئوستانی ئێران زیان و زەرەری لێ دەکەوێتەوە.
دەزگای کەشناسی سەبارەت بە لافاو لە 17 ئوستانی ئێران وریایی دەدا. ئەو ئوستانانەی مەترسی لافاویان لە سەرە بریتین لە ئازەربایجانی رۆژئاواو رۆژهەلات، کوردستان، کرماشان، ئەردەبیل، زەنجان، گیلان، مازەندەران، لورستان، ئەلبورز، تاران، قەزوین، هورموزگان، کەهگیلویەو بویرئەحمەد، چوارمەحال و بەختیاری، ئیلام و خوزستان.
لە ماوەی 10 رۆژدا پێنج هەزار و پێنج سەد روداوی هاتوچۆ لە ئێران
سەرۆکی پۆلیسی رێگەوبانی رژیم رایگەیاند لە ماوەی 25ی رەشەممە تا کۆتایی رۆژی هەینی 6ی خاکەلێوەی 1395، پێنج هەزار و پێنج سەد روداوی هاتووچۆ لە جادەکانی ئێراندا رویانداوە. بە پێی هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا، پاسدار تقی مێهری، رۆژی شەممە گووتی: لە ئاکامی رووداوەکانی هاتووچۆی تەحتیلاتی نەورۆز تا ئێستا 252 کەس لە کاتی رووداوەکاندا گیانیان داوە. ناوبراو هەروەها دەڵێ: 45 لەسەدی جۆری روداوەکان، بە شێوەی وەرگەرانی ماشینەوە بووە.
لە مانگی رەشەمەی رابردودا پاسدار حەسەنی هاشمی وەزیری تەندروستی رژێم رایگەیاندبوو کە ساڵانە 17 هەزار ئێرانی بە هۆی روداوی هاتوچۆوە دەکوژرێن. بە پێی وتەی ناوبراو ئەو ئامارە کارەساتەێکی نەتەوەییە و لە کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکاندا مایەی شەرمەزاریە.
دەزگای لێکۆڵینەوەی بیمەی رژیمیش ماوەیەک لەوە پێش رایگەیاند: ئێران لە باری روداوی هاتوچۆ لە نێوان 190 وەلاتی جیهان، لە پلەی 189 دا جێی گرتووە.
عەرەبستان: رژێمی ئاخوندی دەبێت کردەوەکانی خۆی بگۆرێت
عادڵ جۆبەیر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان سعوودی رایگەیاند کە، رژێمی ئاخوندی ئێران ئەگەر دەیەوێت لەگەڵ عەرەبستان پەیوەندی ئاسایی دەست پێ بکاتەوە دەبێت کردەوەکانی خۆی بگۆرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عادڵ جۆبەیر رۆژی یەکشەممە 8ی خاکەلێوەی 1395، لە ریاز دووپاتی کردەوە کە، عەرەبستان زیاتر لە سێ دەیە بە مەبەستی پەیوەندی ئاشتی ئامێز لەگەڵ رژێمی ئاخوندی هەنگاوی ناوە، بەڵام ئەو رژێمە هیچ کات کردەوەێکی باشی نەبووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان وتی، عەرەبستان تاکوو ئێستا چەندین جار رایگەیاندووە کە، رژێمی ئاخوندی دەبێت دەستێوەردانە تیرۆریستییەکانی لە وڵاتانی عەرەبی کۆتایی پێ بێنێت.
سعودیه و حوسییهکان ژمارهیهک دیلیان ئاڵوگۆڕکرد
هاوپهیمانی سهربازی بهسهرۆکایهتی سعودیه و گرووپێگ له یاخیبووانی یهمهن ژمارهیهک دیلیان ئاڵوگۆڕکرد. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمرۆ دووشەممە 9ی خاکەلێوەی 1395، هاوپهیمانێتیهکه له بهیاننامهیهکدا رایگهیاند نۆ دیلی سعودی لهبهرامبهر 109 دیلی چهکدارانی یهمهنی ئاڵوگۆڕکراون. لهبهیاننامهکهدا ئاماژهکراوه بهوهی ئاڵوگۆڕی دیلهکان دوێنێ 27ی ئازار روویداوه، بهڵام ئهوه روننهکراوهتهوه دیله سعودیهکان کهی و چۆن دهستگیرکراون.بهپێی ههواڵێکی ئاژانسی ئهسۆشەیتد پرێس، دیله یهمهنیهکان لهچهند ناوچهیهکی ئۆپهراسیۆنه سهربازییهکانی نزیک سنووری سعودیه دهستبهسهرکراون، بهڵام ئاماژه نهکراوه لهگهڵ چ گرووپێکی حوسییهکاندا ئاڵوگۆڕی دیلهکان ئهنجامدراوه.دوێنێش چهکداره حوسییهکان ڕایانگهیاند ژمارهیهک دیلی لهگهڵ سعودیهدا ئاڵوگۆڕکردووه وهکو یهکهم ههنگاو بۆ کۆتاییپێهێنانی ئهو قهیرانه مرۆییهی بههۆی شهڕی دوو ساڵهی نێوان ههردوولاوه دروستبووه..