بە پێی ڕاپۆرتی کەمپەینی پشتگیری لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی، مریەم ئازاد چالاکی ژنان، شەوی سێشەممە 3ی مانگی گەڵاڕێزان لە کاتی سەفەرکردنیدا بۆ تورکیە لە فڕۆکە
بە پێی ڕاپۆرتی کەمپەینی پشتگیری لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی، مریەم ئازاد چالاکی ژنان، شەوی سێشەممە 3ی مانگی گەڵاڕێزان لە کاتی سەفەرکردنیدا بۆ تورکیە لە فڕۆکە خانەی تاران دەسبەسەر کرا و گوزراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار
ناوبراو تەمەنی 31ساڵە و خوێندکاری زانکۆی هونەری دراماتیکیە.
شایانی ئاماژەیە پێشتر سێ کەسی دیکە لەچالاکانی ژنان بە ناوی هودا عەمید و نەجمەی واحێدی و رزوانەی محەممەدی، بە هۆکاری نادیار دەسبەسەر کراون و لە چاوپێکەوتن لەگەل بنەماڵەیان و وەکیل بێ بەشن.
بە پێ ڕاپۆرتی کەمپینی پشتگیری لە بەندکراوانی سیاسی و مەدەنی ئێران ،هودا عەمید،وەکیلی دادگاو چالاکی مافی ژنان ،نەجمەی واحێدی کۆمەڵناس و لە رشتەی زانیاری سەبارەت بە ژنان ،لە رێکەوتی ۱۰ی خەرمانان لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە تاران دەسبەسەر کراون.