بێنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە کاتیپێشکەشکردنی وتارێکی لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمەریکا چەند وێنە و بەڵگەیەکی لەبارەی بوونی "ناوەند
ئیسرائیل ناوەندێکی نەهێنی ئەتۆمی رژیمی ئێران ئاشکرادەکات
بێنیامین نەتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە کاتیپێشکەشکردنی وتارێکی لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمەریکا چەند وێنە و بەڵگەیەکی لەبارەی بوونی "ناوەندێکی ئەتۆمی" لە وڵاتی ئێران خستەڕوو. وەک ئەوەی لە هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز هاتووە، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جیا لەوەی ئەوروپای بە شاردنەوەی کارە تووندڕەوەکانی ئێران تۆمەتبارکرد، راشیگەیاندووە : "ئەوەی من دەیڵێم هەرگیز پێشتر ئاشکرا نەکراوە، من بۆ یەکەمجار ئەوە ئاشکرادەکەم کە ئێران دامەزراوەی نهێنی دیکەی لە تاران هەیە". نەتانیاهو وێنەی یەکێک لە دامەزراوە نهێنییەکانی ئێران نیشانی ئامادەبووان دەدات و ناوی ئەو گەڕەکەش دەهێنێت کە لە تارانی پایتەختی ئێران دامەزراوەکەی تێدایە، دەشڵێت: "پێشتر چەند بەڵگەیەکەمان بڵاوکردەوە، لەو کاتەوە ئێران دەیەوێت کۆگاکانی پاکبکاتەوە، تەنها مانگی رابردوو، 15 کیلۆگرام لە ماددەی تیشکدەریان لە کۆگاکانەوە بۆ چەند شوێنێکی دابەشبووی تاران گواستۆتە، ئامانجیان لەناوبردنی بەڵگەکانە".
بێنیامین نەتانیاهو ئاشکراشیکرد کە ئێران خاوەنی 300 تۆن لە ماددەی جیاوازی بەرهەمهێنانی ئەتۆمییە و دەبێت کۆمەڵگەی نێودەڵەتی پەلەبکات لە ناردنی پشکنەر بۆ ئەو "شوێنە نهێنیانە".