چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

نۆهەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو

نۆهەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو

نۆهەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران رۆژی شەممە 7ی رەزبەری ساڵی 1397ی هەتاوی بەرامبەر بە 29ی مانگی دێسامبری 2018ی زایینی بەڕێوەچوو.

 

نۆهەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران رۆژی شەممە 7ی رەزبەری ساڵی 1397ی هەتاوی بەرامبەر بە  29ی مانگی دێسامبری 2018ی زایینی بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە سەرەتا بۆ رێزلێنان لە یادی گیانبازی سەرجەم شەهیدانی 17ی خەرمانان بە چەند ساتێک بێ دەنگی دەستی پێکرد، هەرەوها بۆ رێزلێنان لە یادی هاوڕێی شەهید سۆهەیلا قادری ئەندامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران چەپکە گوڵێکی رێز و وەفاداری بۆ یادی خۆشەویستی دانرا.

دواتر بەڕێز ساڵح شەریفی ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و بەرپرسی دەورەیی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە سەر کارو چالاکی ئەم دەورەیە راپۆرتێکی پێشکەشی بەشدار بووان کرد. پاش راپۆرتەکە دەستوور کاری کۆبوونەوەکە خوێندرایەوە. لە سەر چالاکییەکانی ئەم دەورەیەی ناوەندی هاوکاری هەر کام لە نوێنەرانی حیزبەکان وێڕای سپاس وماندوونەبوونی هەموو لایەنەکان لەم قۆناغە لە سەر هەر کام لە خاڵەکانی کۆبوونەوەکە ئاڵ و گۆڕی بیروڕایان کرد.

بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە هەڵسەنگاندنی کردەوە قیزەون و دژە مرۆییەکانی ئەم دواییانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو بە تایبەت لە سێدارەدانی سێ بەندکراوی سیاسی کورد و هەروەها هێرش بۆ سەر بنکەی سەرکردایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان و فێرگەی سیاسیی نیزامیی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کە بەداخەوە کۆمەڵێک لە سەرکردایەتی و کادر و پێشمەرگەی ئەم دو حیزبە شەهید و بریندار بوون.

 

تەوەرەیەکی گرینگی کۆبوونەوەکە مانگرتنی سەرکەوتووانە و سەرتاسەرییەکەی رۆژی 21ی خەرمانانی کوردستانی رۆژهەڵات بوو کە لە لایەن ناوەندەوە وەک رۆژێکی مێژوویی و پڕ دەستکەوەت لە خەباتی جەماوەری و سیاسی پێناسە دەکرێت و ئەو بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی هەبوو لە ئاستی هەموو ناوچەکە و میدیاکان و سەلماندی بزووتنەوەی کورد زیندووەو، ئامادەی هەر جۆرە شێوازێکە بۆخەباتی جەماوەری و پشتیوانی لە حیزبی لایەنە سیاسیەکان و هەروەها رۆڵە تێکۆشەرەکانی لە زیندانەکان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی دەستبەرسەرکردن و گرتنی ئەو کەسانە کرا کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە هۆی بەشدارییان لە خەباتێکی مەدەنی و جەماوەری لە رۆژی 21ی خەرماناندا رەوانەی گرتوخانەکان کراون و لە ژێر لێپرسینەوەی دامودەزگا ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دان.

ناوەند داواکارە رێکخراوەکانی مافی مرۆف، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و ... هتد لە هەمبەر بە هاناچوون و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی دەست بەسەر کراوی مانگرتنەکەی 21ی خەرمانانەوە بێ دەنگ نەبن و بەرامبەر بە چارەنووسیان هەڵوێستی ئەرێنی بنوێنن و هەر وەها لە خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دەخوازێ پشتیوانی رۆڵەکانیان بن و بەر هەر شێوازێک کە بۆیان دەکرێ بۆ ئازادی و رزگاری بەندکراوەکانی مانگرتنەکەی کوردستان تێبکۆشن.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە رێزگرتن لە یادی شەهیدانی ژینگەپارێزی مەریوان بوو کە لە 3ی مانگی خەرمانانی ساڵی 1397ی هەتاوی بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ژینگەکانی کوردستان لە ناوچەی مەریوان بۆ پاراستنی جوانیی و ژینگەی کوردستان گیانی ئازیزیان لە دەست دا،  ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە یادی ئەم شەهیدانە پێشنیار دەکات کە رۆژی  3 ی خەرمانانی وەک رۆژی ژینگەپارێزی کوردستان دیاری بکرێت و وەک نەریتێکی شۆڕشگێڕانەو ونیشتمانپەروەرانە ئەم رۆژە رێزی لێبگیردرێت. 

نۆهەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی بە پەسەند کردنی چەند بریار لە سەر کارو ئەرکەکانی داهاتووی و بەردەوامی و چالاک کردنەوەی هەرچی زیاتری ناوەند کە چەند کاتژمێری خایاند دوای لە کەش و هەوایەکی دۆستانە کۆتایی پێهات.

 

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

7ی گەڵارێزانی ساڵی 1397ی هەتاوی

29ی سێپتامبری 2018ی زایینی

 

 

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بریتین لە:

حیزبی دیمۆکراتی کوردستان

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

 

 


6 ساڵ و 2 مانگ و 10 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نۆهەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو

نۆهەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران