دووشه‌مه‌‌ 

19 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئه‌ستێره‌ دره‌وشاوه‌که‌ی ئاسمانی ئازادی، شه‌هید تۆفیق بڵه‌سه‌نی.

ئه‌ستێره‌ دره‌وشاوه‌که‌ی ئاسمانی ئازادی، شه‌هید تۆفیق بڵه‌سه‌نی.
گۆشه‌ی شه‌هیدان

جه‌لال خۆشکه‌لام



سڵاو، شه‌هید تۆفیقی قاره‌مان، فه‌رمانده‌ی ئازاو و دڵسۆزم!

خه‌باتیه‌که‌ی خه‌باتی من، خاوه‌ن وره‌و به‌رخودانم.چقڵی چاوی دوژمنانم، هێزو هه‌ن

جه‌‌‌لال خۆشکه‌‌‌لام

 

سڵاو، شه‌‌‌هید تۆفیقی قاره‌‌‌مان، فه‌‌‌رمانده‌‌‌ی ئازاو  و دڵسۆزم!

خه‌‌‌باتیه‌‌‌که‌‌‌ی خه‌‌‌باتی من، خاوه‌‌‌ن وره‌‌‌و به‌‌‌رخودانم.چقڵی چاوی دوژمنانم، هێزو هه‌‌‌ناو، ڕووناکی چاو،چۆڵه چرای تێکۆشانم، سڵاو، سڵاو!

ڕاستی من زۆرت بیر ده‌‌‌که‌‌‌م. بیری زه‌‌‌رده‌‌‌خه‌‌‌نه‌‌‌ی سه‌‌‌ر لێوانت، بیری گێڕانه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌نگاو به هه‌‌‌نگاوی داستانی قاره‌‌‌مانی و پارتیزانی مه‌‌‌یدانی جه‌‌‌نگ و، گێڕانه‌‌‌وه‌‌‌ی چیرۆکی ئازایه‌‌‌تی و چاونه‌‌‌ترسی هاوسه‌‌‌نگه‌‌‌ره‌‌‌کانت له زمانی تۆوه ده‌‌‌که‌‌‌م.

ئه‌‌‌ی هاوڕێکه‌‌‌م!

ئه‌‌‌ی ئه‌‌‌وکه‌‌‌سه‌‌‌ی هه‌‌‌موو میلله‌‌‌ت پێت ده‌‌‌نازن و بۆیان بویته وێردی سه‌‌‌رزمانان. ئه‌‌‌ی ئه‌‌‌و که‌‌‌سه‌‌‌ی له‌‌‌یادتدا، ئاسمانی شین، مانگ و ڕۆژ و ئه‌‌‌ستێره‌‌‌کان، هه‌‌‌رچی به‌‌‌رزن، چیاو لوتکه و کوێستانه‌‌‌کان، هه‌‌‌ڵۆی به‌‌‌رزه‌‌‌فڕی سه‌‌‌ر شاخه‌‌‌کان بۆت په‌‌‌رۆشن، لێت ده‌‌‌پرسن، له‌‌‌دوریتا مات و مه‌‌‌لول و مه‌‌‌دهۆشن.

ڕووبار، بنار و لێره‌‌‌واڕ، ده‌‌‌شت و هه‌‌‌وراز، ڕێچکه‌‌‌و ڕێبوار، هه‌‌‌مووی به‌‌‌دوای تۆدا وێڵن. هاوڕێکانت کزو بێده‌‌‌نگ، چاو پر فرمێسک، دڵ مات و ته‌‌‌نگ، تاسه‌‌‌ی دیداری تۆ ده‌‌‌که‌‌‌ن و بۆ دیدارت به‌‌‌پەرۆشن. 

تۆ ئه‌‌‌و ئه‌‌‌ستێره‌‌‌ دره‌‌‌وشاوه‌‌‌ی له‌‌‌ ناخی خاکی پیرۆزی کورده‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌ناو خێزانێکی هه‌‌‌ژار نشین و له‌‌‌ هه‌‌‌ناوی دایکێکی پیرۆزه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌و ئاسمانی کوردستان کشایی، گه‌‌‌شایته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ڕووی تاریکیدا، هێنده‌‌‌ به‌‌‌رزبووی تا هه‌‌‌موو تۆیان بینی. له‌‌‌وێوه‌‌‌ هاوارت کرد هۆ هاو نیشتیمانیه‌‌‌ دڵ پڕ له‌‌‌خۆزگه‌‌‌و هیواکانم، دایکی شه‌‌‌هیدان، هه‌‌‌ژاره‌‌‌کان، شوان و جوتیار، کرێکار و ڕێبوار، هاو خه‌‌‌باتیانی ماندونه‌‌‌ناس، پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌کانی کوردستان. هێزی ئازای شەهید سەید خەلیل، ئه‌‌‌وا هاتم  چه‌‌‌کی شه‌‌‌ره‌‌‌فم کرده‌‌‌ شان، به‌‌‌ دڵ و به‌‌‌گیان بۆ نیشتمانم خه‌‌‌بات ده‌‌‌که‌‌‌م، په‌‌‌یمان و به‌‌‌ڵێنم ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌، ببمه باران بۆ سه‌‌‌رزه‌‌‌ویه وشک هه‌‌‌ڵاتوه‌‌‌کان، سوێند بێت به پیروزی دایکم ببمه قه‌‌‌ڵغانی سه‌‌‌رسنگی کوردستان و تیرش بم بۆ ناو چاوی دوژمنان. په‌‌‌یمان بێ په‌‌‌یمان، تا دوا هه‌‌‌ناسه‌‌‌ی ژیانم، تێده‌‌‌کۆشم بۆ ڕێبازی شه‌‌‌هیدانم، بۆ سازمانی خه‌‌‌باتەکه‌‌‌م، بۆ ئازادی کوردستانم...هه‌‌‌رواشت کرد، ئاواته‌‌‌که‌‌‌ت به‌‌‌دی هێنا، بویته‌‌‌ یادگار و مێژوومان، له‌‌‌په‌‌‌ڕاوی وه‌‌‌فاداری و جه‌‌‌نگاوه‌‌‌ران، بۆ ئازادی کوردستان دا ناوت به‌‌‌خه‌‌‌تی سوور نووسراوه‌‌‌. ئه‌‌‌ستێره‌‌‌ دره‌‌‌وشاوه‌‌‌که‌‌‌ی ئاسمانی ئازادی، شه‌‌‌هید تۆفیق بڵه‌‌‌سه‌‌‌نی


6 ساڵ و 2 مانگ و 3 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئه‌ستێره‌ دره‌وشاوه‌که‌ی ئاسمانی ئازادی، شه‌هید تۆفیق بڵه‌سه‌نی.

ئه‌ستێره‌ دره‌وشاوه‌که‌ی ئاسمانی ئازادی، شه‌هید تۆفیق بڵه‌سه‌نی.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران