نادیە موراد کچە چالاکوانی ئێزیدی لەبواری مافەکانی مرۆڤ و رزگاربووی دەستی داعش، خەڵاتی نۆبڵێ ئاشتی بۆ ساڵی 2018 لەوڵاتی نۆروێژ، پێبەخشرا
نادیە موراد کچە چالاکوانی ئێزیدی لەبواری مافەکانی مرۆڤ و رزگاربووی دەستی داعش، خەڵاتی نۆبڵێ ئاشتی بۆ ساڵی 2018 لەوڵاتی نۆروێژ، پێبەخشرا
نادیە موراد، لە دایکبووی ساڵی 1993یە، کچە چالاکوانێکی ئێزیدییە کە دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ساڵی 2014، شارۆچکەی شنگال کەوتە دەست رێکخراوی داعش نادیە وەک زۆر لە کچانی دیکەی ئێزیدی رفێنرا، لە رۆژی 14/9/2014 نادیە لە دەستی داعش رزگاری بوو، دوای رزگاربوونی چاوی بە زۆرێک لە سەرۆک و سەرکردە دیارەکانی جیهان کەوت و ناوبراو بانگهێشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودهوڵهتی کرا و لەوێ باروودۆخی ئێزیدییەکان و تاوانەکانی داعشی بۆ جیهان گێڕایەوە، لە 5ی کانوونی دووەمی 2016 حکوومەتی عێراق نادییەی بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی هەڵبژارد.
ئەمڕۆ هەینی، بە ئامادەبوونی 330 کاندید، مهراسیمی بهخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە نۆروێژ بەڕێوەچوو، ئەو خەڵاتە تایبەتە بەو کەسانەی ژیانی خۆیان بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی لە جیهان تەرخان دەکەن.