ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمان، رۆژی پێنجشەممە بە گەشتێکی دوو رۆژە گەیشتە ئیسرائیل و لەگەڵ بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کۆبوەوە و لەو کۆبونەوە
ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمان، رۆژی پێنجشەممە بە گەشتێکی دوو رۆژە گەیشتە ئیسرائیل و لەگەڵ بێنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کۆبوەوە و لەو کۆبونەوەیەدا باسییان لە زیاتر بە هێزکردنی پەیوەندییەکانیان کردوە
هەواڵدەری ئاڕ تی رووسی، مێرکڵ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی چەکی ئەتۆمی رژیمی ئێرانەوە گوتویەتی"ئێمە بە تەواوی هاو هەڵوێستین لەگەڵ ئیسرائیل بەوەی کە دەبێت هەموو شتێک بکرێت تاکو رێگری لە ئێران بکرێت چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێنێت، بەڵام تا ئێستا لەسەر چۆنیەتی بەجێگەیاندنی ئەو ئامانجە هاورانین.
لەلایەکی دیکەوە هەواڵدەری رۆیتەرز لە زاری راوێژکاری ئاڵمانەوە ئاشکرایکردووە: ئاڵمان بوونی هێزەکانی رژیمی ئێران لە سووریا و لوبنان بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل دەزانێت.