یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئاشکرا بوونی نۆ بەڵگە لەسەر هاوکاریەکانی رژێمی ئێران بۆ تاقمە ترۆریستیەکان

ئاشکرا بوونی نۆ بەڵگە لەسەر هاوکاریەکانی رژێمی ئێران بۆ تاقمە ترۆریستیەکان
سازمانی خەبات

 

رۆژنامەی شەرق لئەوسەت لە ژمارەی 7ی خاکەلێوەی خۆیدا، نۆ بەڵگەی دادگای نیۆیۆرکی لە سەر هاوکاری کردنی رژێمی ئێران لەگەڵ تاقم و گروپە ترۆریستیەکان، بڵاوکردوتەوە. لەو راپۆرتەی رۆژنامەکەدا هاتووە:

شاهیدی ئەوە هەیە کە ئەو کاتەی ئوسامە بین لادەن لە خارتوم دەمایەوە، سەرەک کۆماری پێشووی رژێمی ئێران (رەفسەنجانی) لەگەڵ عەلی فەلاحیان و فەرماندەکانی سوپای پاسداران و وەزیری بەرگری، بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکە لەگەڵ بەرپرسانی سودانی بە ئامادەبوونی عیماد موغنیە بە مەبەستی ناردنی باری چەک و زیاتر لە 1000 پاسدار بۆ سودان، سەردانێکی رەسمی ئەو وەڵاتەیان کرد. بەڵگەیەکی دیکە بە پێی شاهیدیدانی دوو مەئموری ئیتلاعاتیی ئەمریکا، تەئکید لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە مەجیدی کەمال کارگیری پێشووی سەفارەتی رژێم لە خارتوم کارئاسانی بۆ پەیوەندی و هاوکاری حیزبوڵا بۆ پەروەردە و بارهێنانی ئەندامانی ئەلقاعیدەی لە سودان کردوە. لە خوارەوە کورتەیەک لەو نۆ بەڵگە گرینگەی کە راستی ئەو پەیوەندیانە دەسەلمێنێ، دەخەینەروو.

بەڵگەی ژمارە یەک ئەوە دەسەلمێنێ کە، سپای پاسداران و سپای قودس و هێزەکانی بەسیج کە سەر بە سپان، بەبێ رازیبوونی عەلی خامنەیی، هیچ کار یان هێرشێک ئەنجام نادەن، بەو پێ یە هاوکاری رژێم بۆ ئەلقاعیدە سیاسەتی رەسمی رژێمی ئێرانە.

بەڵگەی ژمارە دووی دادگاکەی نیۆیۆرک باس لە مێژووی دوور و درێژی هاوکاری نێوان ئەلقاعیدە و رژێمی ئێران و حیزبوڵا دەکاو بە ئیشارە بە ژمارەیەک هێرشی ترۆریستی وەک تەقاندنەوەی بورجەکانی خوبەر لە ساڵی 1996، دوو تەقینەوە لە سەفارتخانەکانی ئەمریکا لە شەرقی ئەفریقا لە ساڵی 1998 و هێرشی خۆکوژی بە بەلەمێک دژ بە کەشتیەکی فرۆکە هەڵگری ئەمریکا بە ناوی یو ئێس ئێس لە کەنار ئاوەکانی یەمەن لە ساڵی 2000.

بەڵگەی ژمارە سێ، هاوکاری نێوان ئەلقاعیدە و رژێمی ئێران نیشان دەدا، کە پەیوەندی و چاوپێکەوتنەکان راستەوخۆ و درێژماوە بووە لە نێوان رێبەرانی ئەلقاعیدە وەک ئوسامە بین لادەن و ئەیمەن زەواهیری لەگەڵ بەرپرسانی پلە بەرزی حکومەتی ئێران، هەروەها رێکخراوە ترۆریستیەکانی سەربەوان وەک حیزبوڵای لوبنان و ئەلقاعیدەی عەرەبستاندا ئەنجام دراوە.

بەڵگەی ژمارە چوار تیشک دەخاتە سەر شێوەی کاری سەرەکی کە هاوکاری درێژماوەی رژێمی ئێران و حیزبوڵای لوبنان لەلایەک و ئەلقاعیدە و حەماس لە سەر ئەوە دامەزراوە. رژێم هەمیشە هەوڵی داوە کە بەو جۆرە ئەو هەنگاوانەی بشارێتەوە کە چۆن دەکرێ هاوکاری دوو بۆچوونی جیاواز لە لایەک سوونی وئەلقاعیدە و حەماس و لەلایەک حیزبوڵای لوبنان بکات وە لەو جیاوازیە مەزهەبیە کەڵکی زۆری وەرگرتووە بەمەبەستی شاردنەوە و ئاشکرا نەکردنی هاوکاریەکانی بۆ ئەو تاقمانە.

بەڵگەی پێنجەم یەکێک لە گرینگترین هۆکان ئاشکرا دەکا کە هۆی بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان ئەلقاعیدە و رژێمی ئێران بووە ئەویش نزیک کردنەوەی ئوسامە بین لادەن و گولبەدین حیکمەتیاری گەورە فەرماندە و شەڕکەری ئەفغان بووە، شاهیدان باس لەوە دەکەن کە مێژووی ئەو پەیوەندە دەگەرێتەوە بۆ کاتی راگەیاندنی جیهاد دژ بە هێزەکانی شۆرەوی لە ئەفغانستان لە دەیەی 80ی سەدەی رابردوو.

بەڵگەی ژمارە شەش، روونتر تیشک دەخاتە سەر کاردانەوەی هاوکاریەکانی نێوان حکمەتیار و ئوسامە بین لادەن لە دوای رووداوەکانی 11ی سپتامبر. لەم بەڵگەدا ئەوە روون کراوەتەوە کە لە دوای هێرشی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان چۆن حیکمەتیار کار ئاسانی بۆ ئەوە کردوە کە سەدان ئەندامی ئەلقاعیدە لە ( تورابورا)وە بچنە ئێران و بۆ ماوەیەکی زۆر ئەوێ بێتە شوێنێکی ئارام بۆیان.

بەڵگەی ژمارە حەوت پەردە لە سەر ئەوە لا دەدا کە لە دیسامبری ساڵی 1991 کاتێ ئوسامە بین لادەن لە سودان ژیاوە، سەرەک کۆماری ئەو دەمی رژێمی ئێران عەلی ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی، لەگەڵ وەزیری ئیتلاعات عەلی فەلاحیان و فەرماندەی سوپای پاسداران موحسینی رەزایی و وەزیری دیفاع عەلی ئەکبەر تورکان کە سەفەرێکی رەسمیان بۆ سودان هەبووە. لەوێ دا رێکەوتن کرا لە سەر ناردنی چەک و چۆڵ و هەروەها ناردنی 1000 بۆ 2000 هێزی سوپا بۆ سودان. شاهیدی ئەوە دراوە کە لە کۆبوونەوەکانی ئەو دوو لایەنە عیماد موغنیە بەشداری کردوە. هەر چەند ئەوە پشتراست نەکراوەتەوە کە ئوسامە بین لادەن راستەوخۆ ئەو جار لەگەڵ رەفسەنجانی چاوپێکەوتنی کردبێ بەڵام بەهۆی پەیوەندی بەهێزی بین لادەن لەگەڵ بەرپرسانی پلەبەرزی حکومەتی سودان، ئەگەری ئەوە دادەنێن کە چاوپێکەوتنیان کردبێ. 

بەڵگەی ژمارە هەشت پەیوەندی نێوان ئەلقاعیدە و حیزبوڵا دەخاتەروو کە لە زۆربەی وەڵاتان و قارەکانیش بەردەوام بووە. بە پێی ئەو بەڵگانەی هاتووە کارە پلەبەرزەکان و ئەندامانی ئەلقاعیدە بە مەبەستی فێربوونی بەکارهێنانی تەقەمەنی و کاری زانیاری سەردانی ئێرانیان کردوە. لە پاییزی ساڵی 1993 دەستەیەکی هاوشێوە هەر بەو مەبەستە چوونەتە دەرەی بیقاع. وەک دەگوترێ بین لادەن گرینگی زۆری بە فێربوونی بەکار هێنانی بارهەڵگری ئینتحاری داوە، وەک ئەو بارهەڵگرەی لە ساڵی 1983 بووە هۆی کوشتنی 241 سەربازی ئەمریکایی لە لوبنان.

بەڵگەی ژمارە نۆ فەرماندەیەکی سوپای پاسداران ئاشکرا دەکا کە هەوڵی زۆری لە بەردەوامی پەیوەندی رژێمی ئێران و ئەلقاعیدە داوە، ئەو کەسە کارگێری پێشووی سەفارەتی رژێم لە خارتوم مەجیدی کەمالە. شاهیدان تەکیدی دەکەنەوە ناوبراو ئاسان کاری زۆری کردوە کە حیزبوڵا بتوانێ‌ ئەندامانی ئەقاعیدە پەروەردە و باربێنێ.


8 ساڵ و 7 مانگ و 26 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاشکرا بوونی نۆ بەڵگە لەسەر هاوکاریەکانی رژێمی ئێران بۆ تاقمە ترۆریستیەکان

ئاشکرا بوونی نۆ بەڵگە لەسەر هاوکاریەکانی رژێمی ئێران بۆ تاقمە ترۆریستیەکان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران