عەرەبستان لە جیاتی کەم کردنەوەی هەر بۆشکەی نەوتی ئێران دو بۆشکە دەنێرین
عەرەبستان لە جیاتی کەم کردنەوەی هەر بۆشکەی نەوتی ئێران دو بۆشکە دەنێرین
جێگری پاشای عەرەبستان ووتی: وڵاتەکەی پایبەندە بە بەڵێنی خۆی، لەمەوبەدواوە کەم و کوڕی نەوتی ئێران قەرەبو دەکاتەوە .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەرز :محەممەد بن سەلمان لەوتوێژێکدا ووتی :ئامریکا دەتوانێت دڵنیا بێت ئێمە بەو داواکاریە کە لە عەرەبستان و باقی ئەندامانی ئۆپێک کراوە وەڵامی ئەرێنی دەدەینەوەو، تائیستاش وامان کردوە.
ناوبراو ووتی :ئێمە لە جێگرەوەی هەربۆشکەی نەوت کە لەم ماوە لە لایەن ئێرانەوە کەم بوتەوە رۆژانە دو بۆشکە نەوت دەنێرین و ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین .
بەپێی راپۆرتی دۆیچە ولە، رویتەرز لە چەن رۆژی رابردودا لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە:روسیە و عەرەبستانی سعودی لە مامەلەیەکی شاراوەدا لە مانگی سپتامبر بە مەبەستی زیاتر کردنی نرخی نەوت ،بریاری زیاتر بەرهەم هێنانی نەوتیان دەرکرد ،ئەم بابەتەیان پێش کۆبونەوەی باقی بەرهەم هێنەرانی نەوت لە ئەلجەزایر بە ئامریکایان راگەیاند.