شورای ئوروپا و یەکێتی ئوروپا ،لە رۆژی جیهانی دژی سێدارە ،جارێکی ترهەڵوێستی توند لە دژی سێدارەیان دەربڕی، لە راگەیاندراوی ئەم رێکخراوە هاتوە :سزای سێدارە بێرێزی
شورای ئوروپا و یەکێتی ئوروپا ،لە رۆژی جیهانی دژی سێدارە ،جارێکی ترهەڵوێستی توند لە دژی سێدارەیان دەربڕی، لە راگەیاندراوی ئەم رێکخراوە هاتوە :سزای سێدارە بێرێزی بە مرۆڤەکانە ،ئەم سزایە کردەوەیەکی زاڵمانە ،نامرۆڤانە ،پێشلکاری مافی ژیانە،سزای سێدارە پێشگیری لە تاوان ناکات
هەمو وڵاتانی بەشدار لە یەکێتی ئوروپا و شۆرای ئوروپا سزای سێدارەیان رەد کردەوە .مەرجی ئەندام بوون لەم رێکخراوانە هەڵوەشاندنەوەی یاسایی یان بە کردەوەیی سێدارەیە .
هەروەها شۆرای ئوروپا و یەکێتی ئوروپا لە ئاستی جیهانی تێدەکۆشن بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای سێدارە.
ئەم راگەیەندراوەی یەکێتی ئوروپا بۆ دەسهەڵگرتن لە سزای سێدارەیە تا ماوەیکی دیاریکراو .شۆرای ئوروپا و یەکێتی ئوروپا داوا دەکەن لەو وڵاتانەی کەسزای سێدارەیان هەیە بیگۆڕن بە بەندی هەمیشەیی و دڵنیابین لەوەی کە دۆخی بەندیخانەکان دۆخێکی مرۆڤانەیە .
بە پێی یاسای نێونەتەوەیی ئەم وڵاتانە، کەسانی ژێر ۱٨ساڵ و ژنانی دوگیان یان ئەوکەسانەی کە تووشی نەخۆشی دەرونین نابێ لە سێدارە بدەن،یان ئەوانەی کە بە تاوانی ئابووری یان کەسانێک کە خۆیان قوربانین وەکو دەستدرێژی کردنی سکسی کە ئامانجیان لەو تاوانە بەرگری کردن لە خۆیان بووە و بەناچار بوونەتە هۆی کوشتنی کەسێکی دیکە ،نابێت لە سێدارە بدرێن