دووشه‌مه‌‌ 

19 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

گەشەی ئابوری ئێران لەساڵی 2018 نەرێنیە

گەشەی ئابوری ئێران لەساڵی 2018 نەرێنیە

بەپێی پێشبینی تازەی سندوقی نێونەتەوەی دراو، چاوەروان دەکرێت کە گەشەی ئابوری ئێران لەساڵی داهاتوی زایینی دا، بەهۆی وەگەرخستنەوەی ئابلۆقەکانی ئامریکا، کەمبونەوەی

 بەپێی پێشبینی تازەی سندوقی نێونەتەوەی دراو، چاوەروان دەکرێت کە گەشەی ئابوری ئێران لەساڵی داهاتوی زایینی دا، بەهۆی وەگەرخستنەوەی ئابلۆقەکانی ئامریکا، کەمبونەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێ‌

سندوقی نێونەتەوەی دراو بە لێکدانەوەی ئەوەی کە گەشەی ئابوری ئێران لە ساڵی رابردو و داهاتوی زایینی 2018 و 2019 بەهۆی گەمارۆ تازەکانی ئامریکا بەشێوەیەکی هەست پێکراو لەگەڵ کەمکردنەوە روبەرووبووە، بەڵام ئابووری رکابەری ناوچەیی ئێران، واتە عەرەبستانی سعودی بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنان و ناردنی نەوت لە گەشەدایە.

بەپێی هەڵسەنگاندنی نوێی سندوقی نێونەتەوەی دراو لە رۆژی سێشەممە 17ی رەزبەر، ئابووری گرێدراو بە نەوتی رژیمی ئاخوندی لەساڵی رابردوی زاینی 1/5 لەسەد و لەساڵی 2019 نزیکەی 3/6 لەسەد لەگەڵ کەمبونەوەی نرخ روبەروو دەبێتەوە.

ئەم سندوقە پێش ئەوەی کە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لەمانگی مەی رابردودا گەرانەوەی ئابلۆقەکانی بۆسەر ئێران رابگەیەنێ‌، گەشەی ئابوری ئێرانی لەساڵی رابردو و داهاتوی زاینیدا، بەنزیکەی چوار لەسەد پێشبینی کردبوو.

 

بەوتەی سندوقی نێونەتەوەی دراو، چاوەروان دەکرێت کە ئێران لە دوو ساڵی داهاتوودا، بەهۆکاری کەمبونەوەی ناردنی نەوت، تا گەرانەوەی بۆ گەشەی رێژەیی موسبەت لەساڵەکانی 2020 تا 2023، لەگەڵ دابەزینی ئابوری روبەروو بێ‌.


6 ساڵ و 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گەشەی ئابوری ئێران لەساڵی 2018 نەرێنیە

گەشەی ئابوری ئێران لەساڵی 2018 نەرێنیە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران