دووشه‌مه‌‌ 

19 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدان

هاونیشتمانانی به‌‌ڕێز!

کۆمه‌ڵانی خۆڕاگری خه‌ڵکی کوردستان!

ڕێکخراوه‌کانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ!

له‌ درێژه‌ی گرتن، ئه‌شکه‌نجه‌ و ئێعدامی تێکۆشه‌رانی ئازادیخواز

 

هاونیشتمانانی به‌‌‌ڕێز!

کۆمه‌‌‌ڵانی خۆڕاگری خه‌‌‌ڵکی کوردستان!

ڕێکخراوه‌‌‌کانی داکۆکیکاری  مافی مرۆڤ!

له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی گرتن، ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و ئێعدامی تێکۆشه‌‌‌رانی ئازادیخوازی کورد ، ڕۆژی 16ی ڕه‌‌‌زبه‌‌‌ر، به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تی هاوکاری له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی، حوکمی له‌‌‌ سێداره‌‌‌درانی "هیدایه‌‌‌ت عه‌‌‌بدۆلاپوور" ،زیندانی سیاسی کوردی له‌‌‌ زیندانی ناوه‌‌‌ندیی شاری ورمێ، له‌‌‌ لایه‌‌‌ن لقی 47ی دیوانی باڵای وڵاته‌‌‌وه‌‌‌ په‌‌‌سه‌‌‌ند کرا. ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ دیوانی باڵای وڵات پێشتر حوکمی ئێعدامی "هیدایه‌‌‌ت عه‌‌‌بدۆلاپووری" ڕه‌‌‌ت کردبووه‌‌‌ و به‌‌‌ پارێزه‌‌‌ر و بنەماڵەکەی ڕاگه‌‌‌یاندبوو که‌‌‌ ناوبراو بێ تاوانه‌‌‌،بەڵام مخابن لە ژێر گوشاری وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگا ئەمنیەتیەکانی رێژیمەوە،بۆ جاری دووەم،بڕیاری لە سێدارەدرانی دەرکرا. 

هیدایت عه‌‌‌بدوڵاپوور، له‌‌‌ ڕێکه‌‌‌وتی 26ی جۆزەردان ساڵی 1395ی هه‌‌‌تاوی ،وێڕای شه‌‌‌ش هاوڵاتی دیکه ی شاری شنۆ و دەورووبەر دەستگیر کرا.

دوا به‌‌‌ دوای شەپۆلی کەم وێنەی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کان و بێزاری خه‌‌‌ڵکی وه‌‌‌زاڵه‌‌‌هاتوو له‌‌‌ ڕێژیم وهه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌رین بوونه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ خه‌‌‌باتی گەلی کورد دژ به‌‌‌ سیاسه‌‌‌تی هه‌‌‌ڵاواردن و پێشێلکردنی مافه‌‌‌کانیان، ڕێژیمی‌ کۆماری‌ ئیسلامی‌ رەوتی زیندانی کردن و ئێعدامی چالاکان و ئازادیخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستانی چڕتر کردۆته‌‌‌وه‌‌‌. تێکۆشه‌‌‌ران و زیندانیانی سیاسیی کورد وێڕای بێ به‌‌‌ش بوون له‌‌‌ مافی به‌‌‌رگریکردن له‌‌‌ خۆیان، له‌‌‌ ژێر گوشار و ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌ی ده‌‌‌زگا ئه‌‌‌منییه‌‌‌تیه‌‌‌کانی ڕێژیم دا ناچار به‌‌‌ دانپێدانانی زۆره‌‌‌ ملێ ده‌‌‌کرێن و ‌ تاوانی ئه‌‌‌منییه‌‌‌تییان دەخرێتە پاڵ و حوکمی ئێعدامیان به‌‌‌ سه‌‌‌ردا ده‌‌‌سه‌‌‌پێنرێ‌.

ئێمه‌‌‌ وه‌‌‌ک ناوه‌‌‌ندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێڕان، وێڕای مه‌‌‌حکووم کردنی بڕیاری ناڕەوای ئێعدامی زیندانیی سیاسی کورد "هیدایه‌‌‌ت عه‌‌‌بدوڵاپوور" و تێکۆشه‌‌‌رانی ئازادیخوازی کورد، داوا له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵانی خه‌‌‌ڵکی کوردستان ده‌‌‌که‌‌‌ین که‌‌‌ دژ به‌‌‌ سیاسه‌‌‌تی له‌‌‌ سێداره‌‌‌دانی رۆڵەکانیان و سەرکوتی سیستماتیکی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بوەستنەوە و ده‌‌‌نگی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تی خۆیان هه‌‌‌ڵببڕن.

له‌‌‌ هه‌‌‌مانکاتدا داوا له‌‌‌ ڕێکخراوه‌‌‌کانی داکۆکی کاری مافی مرۆڤ و کۆڕ و کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ مرڤدۆسته‌‌‌کان ده‌‌‌که‌‌‌ین که‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر بە تاوانەکان وسیاسەتی دژە مرۆیی  ئەم رێژیمە بێده‌‌‌نگ نه‌‌‌بن و هەڵوێست بگرن.داواکاریشن بە هه‌‌‌ر ڕێگایه‌‌‌کی مومکین کەبۆیان دەکرێ، فشار بخه‌‌‌نه‌‌‌ سه‌‌‌ر ڕێژیم به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی کۆتایی هێنان به‌‌‌ ئێعدام و سه‌‌‌رکوتی ڕۆڵه‌‌‌کانی گەلی کورد.

ناوه‌‌‌ندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

١٧ی رەزبەری ١٣٩٧ی .ه

 

١٠ ی ئۆکتۆبری ٢٠ ١٨ی.ز


6 ساڵ و 1 مانگ و 29 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدان

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران