یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان و ئێران و جیهان( 10ی خاکەلێوە)

هەواڵەکانی کوردستان و ئێران و جیهان( 10ی خاکەلێوە)
سازمانی خەبات


داهێنانی لاوێکی ئیلامی لە ئێراندا تۆمار کرا


لاوێکی بژاردەی کوردی پارێزگای ئیلام بۆ یەکەم جار "ئاتێل وکیۆم"ی لە دنیای پزیشکیدا داهێنا و لە ئیدارەی داهێنانەکانی ئێراندا تۆمار کرا.بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان "فەرهاد سلێمانی" لاوی بژاردەی شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلام، بۆ یەکەم جار کەرەستەیەکی پزیشکیی بە ناوی "ئاتێل وکیوم" داهێنا کە لە بواری پزیشیکدا کەڵکی لێ وەردەگیرێت.سلێمانی کە تێکنسیەنی فریاکەوتنی پزیشکیە، توانیویەتی ئەو کەرەستە پزیشکیە داهێنێت.فەرهاد سلێمانی سەبارەت بەو داهێنانەی خۆی ڕایگەیاندووەØ› بەپێی ئەوەیکە کاری پزیشکیی فریاکەوتن زیاتر پێوەندی بە شکان و زەربەدیتنی ئەندامانی جەستەوە هەیە ئاتێل‌بەندی کارێکی گرینگە بۆ پێشگرتن لە زەربەدیتنی زیاتری ئەندامی شکاوی جەستە.ناوبراو هەروەها گوتیØ› بە هۆی ئەوەیکە ڕاهێنانی گشتیی پزیشکی زۆر لاوازە، زۆر جار نەخۆش تا گەیشتن بە نەخۆشخانە تووشی زیانی زیاتر دەبێت و هەروەها بە هۆی ئەوەیکە کەرەستەی پزیشکی ئاتێل بەندی لە نەخۆشخانەکان کەمە، بیرم لەوە کردەوە کە وەکوو کەسێک کە کاری فریاکەوتن دەکەم کەرەستەیەکی لەو جۆرە بۆ شکانی ئەندامانی لەش دروست بکەم.ئەو تێکنسیەنە لاوە هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەو داهێنانە دوای قۆناغە یاساییەکان و پەسندی زانستی لە لایەن دەفتەری خاوەنداریەتیی فیکریی زانستگەی زانستە پزیشکیەکانی ئەهواز، لە ئیدارەی داهێنانەکانی ئێران بە پێوەری نێودەوڵەتی لەژێر ناوی "ئاتێل‌وکیوم" تۆمار کرا.ئیلام یەکێک لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێرانە و لە بواری خزمەتگوزاریی و پێڕاگەیشتنی کۆمەڵایەتی و سیاسی، دۆخێکی نالەباری هەیە.

 

کرێکاری نانەواییەکانی سنە‌و مەریوان داوای زۆرکردنی حەقدەستەکانیان دەکەن

 

لەبەیاننامەیەکی هاوبەشدا کرێکاری نانەواییەکانی سنەو مەریوان ناڕەزایی خۆیان بە دیاریکردنی حەقدەستی کرێکاران بۆ ساڵی 1395 هەتاوی دەردەبڕن‌و خوازیاری زۆرکردنی حەقدەستەکانیانن.لە بەیاننامەکەدا هاتووە “سێبەری شومی هەڵاوسان، هەروا کە لە نرخی کاڵا سەرەکییەکانی خەڵک دیارە، لەچەند مانگی رابردوودا رووی لەزیادبوون کردوە. سەرەڕەی ئەم هەڵاوسانە، بانکی ناوەندیی رێژەی هەڵاوسانی لەمانگی رێبەندان بە 6.12% بەراورد کردوە؟؟ راستی‌و دروستی ئەم نرخە لە هەڵاوسان‌و پەسەندکردنی بڕی 812 هەزار تمەن وەک حەقدەست کرێکاران کە دەبێت بژیوی ژیانی خێزانێکی چوار کەسی بۆ ماوەی مانگێک دابین بکات، بە چاوخشاندنێک بە سفرەی کەسادی کرێکاران‌و توانای کڕینیان، ئاشکرایە”.لەدرێژەدا هاتووە: “ئەنجومەنی پیشەیی کرێکارانی نانەواییەکانی سنە‌و مەریوان خوازیاری زیادکردنی حەقدەستەکانیان هاوتەراز لەگەڵ نرخی راستیی هەڵاوسان لەسەرەتای مانگی خاکەلێوەی هەرساڵە‌و رایدەگەیەنن کە زۆرکردنی حەقدەستی کرێکارانی نانەوا هاوکات لەگەڵ زۆرکردنی نرخی نان یاسایی نیە‌و ئەم زۆرکردنەش هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئاستی بژیوی ژیانی کرێکارانی نانەوا نابێت، هەربۆیە خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی زیادکردنی نرخی نان وەک سەرەکیترین کاڵای مەسرفەی چینی کرێکاری ئێرانین”.


فەرماندەیەکی سوپا: ترسی ئێمە لە ناوخۆ و ئاغازادەکانە

 

پاسدار ئەمیرعەلی حاجیزادە، فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپای پاسدارانی رژێم ووتی کە ئەو ناوەندە لە هێرشی سەربازی بۆ سەر رژیم ناترسێ. ترسی ئێمە لەناوخۆ، لە ئاغازادەکان و برازاکان و خوشکەزاکان و ئەو کەسانەیە کە کار دەکەنە سەر بڕیاری بڕیاربەدەستان.

ئەو پاسدارە رۆژی دووشەممە 9ی خاکەلێوە کە لە کاناڵی یەکی رژێم قسەی دەکرد، ئیشارەی بەوەکرد کە رۆژئاواییەکان بەرپرسان بە هەڕەشەی هێرشی نیزامی و ئابڵوقەدان دەترسێنن، بەڵام ئەو (ترسە) گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر جمهوری ئیسلامی.

ئەو فەرماندەی سوپای رژیم لە کاتێکدا باس لە مەترسی ئاغازادەکان دەکا کە ئاخوند غوڵامحسین موحسنی ئێژەیی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری رژێم لە وەگەر خستن و بەدواداچوونی چەندین پەروەندەی ئاغازادەکان هەواڵی دا.



“ئێران دەیەوێت دەست بەسەر شنگال و موسڵدا بگرێت”

 

ماڵپەڕێکی ئیسرائیلی رایدەگەیەنێت ئێران دەیەوێ بەمەبەستی لاوازکردنی هەرێمی کوردستان، دەست بەسەر موسڵ و چیای شنگالدا بگرێت.ڕاچێل ئەڤراهام، لە ڕاپۆرتەکەیدا لە زاری سەرچاوەکانی جیروسەلام ئۆنلاین لە ناو عێراقەوە ئاماژەی بەوە کردووە کە “چیای شنگال زۆر گرنگە بۆ ئێران و حکومەتە بریکارەکەی لە عێراق، شوێنێکی لەبارە بۆ کشتوکاڵ و لەوێوە دەتوانێت زاڵ بێت بەسەر زۆربەی بەشەکانی ڕووباری دیجلە.لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ئێستا، بەشی زۆری ناوچەی چیای شنگال لە ژێر دەستی پێشمەرگەی کوردستاندایە کە مەسعود بارزانی فەرماندەییان دەکات و لەگەڵ ڕۆژئاوادا دۆستە. سەرچاوەکە هۆشداری دا ئەگەر ئێران زاڵ بێت بەسەر چیاکەدا، ناوچەکە بە سووریاوە دەبەستنەوە و ئێران دەتوانێت لەوێوە بە ناردنی چەک و هاوکاری دارایی، یارمەتیی بەشار ئەسەد، بدات. ئەوەش کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر ئیسرائیل و ئۆپۆزسیۆنی سووریای ئازاد. بەڵام ئەگەر پێشمەرگە کۆنترۆڵی چیاکەی لەدەستدا بمێنێتەوە، ئەوکات ئیسرائیل پارێزراو دەمێنێتەوە.لە بەردەوامیی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە حکومەتی ناوەندیی بەغدا مووچە دەداتە پەکەکە، بەڵام بە پێشمەرگەی نادات. هەروەها نیازی حکومەتی ناوەندیی ئاشکرا کردووە کە دەیەوێ پێشمەرگە کۆنترۆڵی ناوچەکە لەدەست بدات. دەشنووسێت: “ئێران زۆر بە جیددی دژی سەربەخۆیی کوردستان کار دەکات و هەوڵی لاوازکردنی ئابووریی ناوچەکە دەدات، ئەویش بە ڕاکێشانی سەرمایەگوزارانی ناوخۆ بۆ ئێران. هەروەها پاڵپشتی لە کاری میدیایی دژە بارزانی و کوردستان دەکات”.

 
ملوێنێک و سێسەد هەزار نەخوێندەوار لە ئێران

 

عەلی باقرزادە سەرۆکی نێهزەتی سەوادئاموزی رۆژی 9ی خاکەلێوەی 1395 لە ووتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری حکومەتی ئیلنا، رایگەیاند: بە گشتی نزیک بە ملوێنێک و سێسەد هەزار نەخوێندەوار لە ئێراندا بوونی هەیە.

ناوبراو لە 13ی بەفرانباری 1394 رایگەیاندبوو کە ئاماری نەخوێندەوارانی وەڵات 9 ملوێن کەسە.

یەکێک لە هۆکانی نەخوێندەواری هەژاری لە رادەبەدەری خانەوادەکانە کە رێگرە لەوە ممنداڵەکان بنێرنەبەر خوێندن یان ئەوەی لە دوای ناردن لە مەدرەسەیان دەکێشنەوە یان ئەوەی بۆ بژیوی ژیان دەیان نێرنە بەرکار.


مەترسیەکانی باندی خامنەیی لە بەرجامی 2

 

مۆرەیەکی باندی خامنەیی لە زانکۆ بە دەربڕینی مەترسی لە هەڵسوکەوتی باندی رەفسەنجانی و حەسەن رۆحانی ووتی: بەرجامی 2 جۆرێکە لە باجگیری لە نیزام، لە ئاکامی هەڵبژاردن بۆ گۆرانکاری لە دەسەڵاتداری کەڵک وەردەگرن. ئاشتی نەتەوەیی بۆ گێرانەوەی بزوتنەوەی فیتنە بۆ فەزای سیاسی وەڵات دێننە گۆڕێ.

تەرجومەی ئەو پرۆژە لە زمانی سیاسەت یانی گۆڕانی هێز لە نیزامی سیاسی وەڵات، وە گۆرانی هێز لە نیزامی سیاسی وەڵات یانی جوڵان بەرەو گۆڕان، وە کۆتایی ئەم گۆرانکاریە هێنانە ئارای نێۆلیبرالیسمە، وە بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوە سەر بگرێ پێویستە لە خاڵێکەوە دەست پێ بکەن وە ئەو خاڵە لە ئێستادا رێگەدانە بە سەرانی فیتنە و ئامادەکاری بۆ چالاک بونەوەیان.

شەهریاری زێرشناس، مۆرەیەکی باندی خامنەیی کە ما٠Žلپەڕی حکومەتی جیهان نیوز، بە ئوستادی زانکۆی ناوبردوە، لەگەڵ هێرش بۆ سەر حەسەنی رۆحانی گوتوویەتی: وادیارە جموجوڵی سەرەک کۆمار بەتایبەت لە دوو وتاری کە لە کۆتایی ساڵی رابردوودا دای، هاوتەریبە لەگەڵ ئەو پرۆژەدا. بەدەنەیەکی سیاسی و لۆجستیکی کە لەم رۆدا هەوڵ دەدا تاوێ ناوی ئیعتدال و تاوێ ناوی ئیسڵاحات لە خۆی بنێ، بزوتنەوەیەکی گۆڕان خوازە کە بمانەوێ و نەمانەوێ بە دوای گۆڕانی بنەڕەتی لە نیزامدان.

ناوبراو لەگەڵ وریایی لەو بارەوە ئیشارە بە قسەکانی وەلی فەقیهی رژیم دەکاو دەڵێ: ئەو بزوتنەوە هەوڵ دەدا لەگەڵ کۆمەڵکی نێونەتەوەیی پەیوەندی ساز بکا کە لەو رێگەوە لەگەڵ خۆ رێخستن لەگەڵ کۆمەڵگەی جیهان و خۆبەدەستەوەدانی ئیستکباری جیهانی، گۆرانی کاری لە پێکهاتەی سیاسی دەسەلات لە ئێران بێننە گۆڕێ، وە ئەوە پرۆژەیەکە کە لە وتاردانی کەسە دیارەکانی ئەو بزوتنەوە و لە نووسراوەی قەڵەم بەدەستەکانیاندا بە روونی ئیشارەی پێ دەکرێ. لە ئێستاداو لە دوای هەڵبژاردنەکانی مەجلیس بەشێکی دیکە لەو پرۆژەیان عەمەلی دەکەن، رێگەی عەمەلی کردنی ئەو پرۆژەش لە رێگەی هێنانە مەیدانی فیتنە و فیتنەگەران و گۆرانخوازەکانەوە دەکرێ. باسی ئاشتی نەتەوەییش دووبارە کردنەوەی ئەو یەکیەتی نەتەوەییەیە کە لە نوێژی هەینی 26 پووشپەڕی 1388دا دەیانگوت. هەروەها تەواوی ئەو قسانە بە مانای ئەوەیە کە وا نیشان بدەن جەریانێکی ئینقلابی بە دوای تەوقدانی نیزامەوەیە دووهەم ئەوەی کە دەڵێن بە دوای ئەوەوەن بە رێکەوتێکی هاوبەش لەگەڵ زید ئینتقلاب بگەن و بە پێی قسەی ئەوان دەیانەوێ ئاشت ببنەوە.

هەر بۆیە بەرجام2 و ئاشتی نەتەوەیی و ئەو قسانەی لەمرۆدا لەلایەن ئەو حەرەکەتەوە دەوترێ یانی گەرانەوەی بزوتنەوەی فیتنە بۆ سەرەتای فەزای سیاسی وەلات و لە بەرچاو نەگرتنی هەموو ئەو زیانانەی لە وەڵاتیان داوە.

زێرشناس لە کۆتایی دا وریایی بە باندی خامنەیی داوە کە نەکا ئەو حەرەکەتە پشتگوێ بخەن و دەڵێ: ئەگەر لایەنی ئینقلابی وەڵامی ئەو هەڵسوکەوتانە نەدەنەوەو لە حاستی دا بەبڕشت نەبن ئەو رەوتی باجخوازیە لە نیزام و ئینقلاب بەردەوام دەبێ، وە لە راستیشدا بۆی هەیە ببێتە هۆی گۆرانکاری بنەڕەتی لە وەڵات.

 


8 ساڵ و 7 مانگ و 25 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان و ئێران و جیهان( 10ی خاکەلێوە)

هەواڵەکانی کوردستان و ئێران و جیهان( 10ی خاکەلێوە)

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران