چوارشه‌مه‌ 

21 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەردەوامی مانگرتنی زیندانیە سیاسیەکانی زیندانی ورمێ‌ و بانگەواز بۆ گردبونەوەی نارەزای

بەردەوامی مانگرتنی زیندانیە سیاسیەکانی زیندانی ورمێ‌ و بانگەواز بۆ گردبونەوەی نارەزای

زیندانیە سیاسیەکانی زیندانی ورمێ‌ لەرۆژی سێشەممە 24ی رەزبەر، دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن لەدژکردەوەدا لەبەرانبەر لێدان و شکەنجەی مەئمورەکانی گاردی تایبەتی

 زیندانیە سیاسیەکانی زیندانی ورمێ‌ لەرۆژی سێشەممە 24ی رەزبەر، دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن لەدژکردەوەدا لەبەرانبەر لێدان و شکەنجەی مەئمورەکانی گاردی تایبەتی رژیم لەو زیندانەدا، و ئەم مانگرتنانە پێی ناوەتە پێنجەمین رۆژی خۆی

زیاتر لە 70 کەس لەو زیندانیانە دەستیان داوەتە ئەو مانگرتنانە.

جێی باسە کە هۆکاری ئەم مانگرتنانە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە بەکرێگیراوەکانی گاردی بەناو دژی شۆرش، رۆژی دوشەممە 23ی رەزبەر هێرش دەکەنە سەر زیندانیە سیاسیەکانی بەندی 12ی زیندانی ورمێ‌ و دەیاندەنە بەر شەلاق و شمارەیەکیان لێ‌ دەگوازنەوە بۆ ژووری تاکە کەسی.

ئەم هێرشەش بەهۆی ئەوەوە رویدا کە زیندانیەکان بەهۆی شکەنجەی یەکێک لە زیندانیەکان و گواستنەوەی بۆ ژووری تاکە کەسی نارەزایەتیان دەربری.

جێی باسە کە زۆرێک لەو زیندانیانە بەهۆی لێدانەوە تووشی برینداری و ئازار بونەتەوەو هەروەها لە پێراگەیشتنی دەرمانی بێبەش کراون.

 

لەچوارەمین رۆژی مانگرتنی زیندانیەکان لە خواردن، ئەو زیندانیانە داوایان لە خانەوادەکانیان کردووە کە رۆژی یەکشەممە 29ی رەزبەر، بۆ وەدیهاتنی ماف و داواکاریەکانی رۆڵەکانیان لەبەرانبەر زیندانی ناوەندی ورمێ‌ گردبونەوە وەرێ‌ بخەن و بەدواداچون بکەن بۆ وەدیهاتنی داواکاریە قانونیەکانیان.


6 ساڵ و 1 مانگ و 20 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەردەوامی مانگرتنی زیندانیە سیاسیەکانی زیندانی ورمێ‌ و بانگەواز بۆ گردبونەوەی نارەزای

بەردەوامی مانگرتنی زیندانیە سیاسیەکانی زیندانی ورمێ‌ و بانگەواز بۆ گردبونەوەی نارەزای

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران