یه‌ک شه‌مه‌ 

17 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ئێف ئەی تی ئێف یان فەت ئێف بۆتە کێشەێیکی گەورە بۆ ڕژیم!

ئێف ئەی تی ئێف یان فەت ئێف بۆتە کێشەێیکی گەورە بۆ ڕژیم!
بێهرووز ئەردەڵان

ئەم ڕێکخراوە کەناوی تەواوی گروپی تایبەت بە هەنگاونانی ماڵیە ، بە ئامانجی بەرهەڵست کردنی پووڵ سپی کردنەوە دامەزرا، لەساڵی 1989 بە دەستپێشگەری وەڵاتانی جی 7 پێک

ئەم ڕێکخراوە کەناوی تەواوی گروپی تایبەت بە هەنگاونانی ماڵیە ، بە ئامانجی بەرهەڵست کردنی پووڵ سپی کردنەوە دامەزرا، لەساڵی 1989 بە دەستپێشگەری وەڵاتانی جی 7 پێک هات .لەساڵی 2001 کە ئەمریکا کەوتە بەرهێرشی ترۆریستانی ئەلقاعیدە ، کاری فراوانتر بۆوە وبوو بە ناوەندێک بەدژی خەبات لەدژی دابینگەر وسەرچاوەی ئابووری تروریسم وبەفەرمی بەم ناوەندی بەرینی دژە ترۆر لکا. لەرەووتی تێپەڕینی ئەم ڕۆژگارە ئاڵۆزە ، چالاکی ئەم ڕێکخراوە پەرەی گرت ولەساڵی 2012 لق وپۆپی زیاتری هاویشت. ئەم ڕێکخراوە ڕێژەی پێشەوەچوونی وەڵاتانی ئەندام لەبارەی جێبەجێکاری ڕاسپاردەکانی خۆی پێوشوێن دەگرێ. بەم پێیە ئاکام وچاودێری گروپی کاریی هەنگاوی کردەیی ماڵی وبەربەستی وەڵاتان بەسەرسێ تاقم دابەش دەکات. کۆمەڵێک ڵەوەڵاتان هەن کە لەڕوانگەی ئەم گرووپەوە بەتەواوی پێبەندن وڕاسپاردەکانی وانیان جێبەجێ کردووە. کۆمەڵەی دیکەی وەڵاتانیش ئەوانەن کە بەوەڵاتانی بەرەوگەشە ناسراون وبەبێ مەترسی ئەژمار دەکرێن. گروپی سێهەمیش ئەوانەن کە لەگەڵ fatf هاووکاریان نیە ولە چاوی ئەم ڕێکخراوەوە بە مەترسی ودابینگەر بۆ ترۆریسم ئەژمار دەکرێن. ڕژیمی ئێران کە بە سەرچاوەی ترۆر ودابینگەری ماڵی ترۆریستان ناسراوە و کردەوەکانی بە زەنگێکی مەترسیدار بۆ تێکدانی ناووچە وتەنانەت جیهان دەزاندرێ ، لە ڕیزی ڕژیمە پڕ مەترسیەکان لەبواری پووڵ سپی کردنەوە ودابین کردنی دارایی بۆ ترۆریستان دادەنرێت و لەماوەی ڕابردوودا ftaf لە سڕینەوەی ناوی ئێران لە ڕێزی وەڵاتانی پڕمەترسی خۆی بوارد. لەم پێوەندیەدا وریایی درایە ئێران کە ئەگەر تا کۆتایی مانگی ئۆکتۆبر چاکسازی نەکات ،هەڵوێستی دیکە دەگرن. ڕژیمی ئاخوندی کە مەبەستیەتی بەهەر شێوەێیکی بۆکراو ئابڵوقە ئابووریەکان لەسەر خۆی سووک بکات ،لەهەر هەنگاو ومەجالێک بۆ ئەم ئامانجەی کەڵک وەردەگرێت ولەئێستادا وەک ئەو کەسە نقوم بووە وایە کە بۆڕزگار بوون لەخنکان دەست بە چڵە پووشکەێیکەوە دەگرێت. چوونە ڕیزی ftaf ی بۆ ڕژیمی ئێران بۆتە باس وپرسێکی گەرم ولەم پێوەندیەدا دەسەڵات تووشی چەندین گرفت بۆتەوە ولەپێش هەموویانەوە خامەنەیی لێدوانی جیاواز دەدات . لەپێوەند بە چوونە ڕیزی گروپی هەنگاوی هاووبەش واتە afta ، خامەنەیی ڕێبەری ڕژیم لە بادانەوە ونەرمی نواندن بەئامانجی جێکەوتن لەم ڕێکخراوە ونیشان دانی سیماێیکی هەڵخەڵەتێنانە بۆ ڕەواندنەوەی بایکوت ، وای دەرخستووە کە کیشەی نیە لە لکان بەم سازمانە بە مەبەستی دژبەری ولەنێو بردنی سەرچاوەی داهاتی ترۆریزم وپووڵ سپی کردنەوە. ئەم هەڵوێستە زۆری نەخایاند کاردانەوەی لێکەوتەوە وباڵەکان سەبارەت بەم بۆچوونە لێکدانەوەی جیاوازیان کرد . کێشمەکێشی باڵەکانی ڕژیم لەسەر ئەم پرسە ،خامەنەیی و هەڵوێستی لەمەر چوونە نێو ئەم ڕێکخراوە بە خشکەیی ، بۆتە گرفتێک کە هەر باڵە وبە گەڕانەوە بۆ هەڵوێستی وەلی فەقێ ،جۆرێک لێک دانەوە بۆ قسەکانی ناوبراو دەکەن . ئەم هەڵچوون وداچوونە پێگەی خامەنەیی لاواز کردووە وتەنانەت هێزەکانی دەورووبەری بەیتی ڕێبەریی، بەگومانەوە لە خامەنەیی دەڕوانن. ئەندامێکی لایەنی کۆنەپارێز و ووتەبێژی باڵی بەنێو کۆمەڵەی ڕۆحانیە خەباتکارەکان، لەپێوەند بە هەڵوستی خامەنەیی لەبارەی afat و هەوڵدان بۆ پاساودانی هەڵوێستی دژبەیەکی وەلی فەقێ گوتی: ڕێبەری شۆڕش لەبارەی هەڵوێستەکانی پێداگرە، بەڵکوو گەرەکی نیە بەتەنیا لەم بارەوە بڕیار بدات. هاووکات دەڵێت مەبەستی خامەنەیی ئەوە بووە کە ئەم بەرنووسە دەبێ لە مەجلیسەوە تێپەڕێندرێت وشۆڕای نگابان ئەگەر بەپێچەوانەی یاسای بنەڕەتی زانی ،بۆچوونی خۆی بدا ودواتر مەجلیس پێیدا بچێتەوە. ئەگەر مەجلیس پێیدا چۆوە تەواوە وئەگەر نەیکرد ،دەگەڕێندرێتەوە کۆگای قازانجەکانی نیزام وئەوانیش دەتوانن لەنێوان بۆچوونی مەجلیس وشۆڕای نگابان بە لەبەرچاو گرتنی قازانجی نەتەوەیی بڕیاری لەسەر بدەن. ئەم دۆخە دەرخەری ئەو پەڕی سەرلێشێواوی ڕژیمە وبە بون بەست گەیشتنی دەسەڵات دەردەخات.لێدوانی خامەنەیی لەپێوەند بە ئەندامیەت ودواتر پاشگەز بوونەوە وسپاردنی ئەم ئەرکە بە کۆمەڵە دەزگاکانی ژێر باڵی ،خۆ دزینەوەیە لە ڕیسالەتی ڕژیم وزۆرێک پێیان وایە چوونەڕیزی ئەو ڕێکخراوە بەمەبەستی وشک کردنی سەرچاوە داراییەکانی ترۆریزم کە ڕۆژئاوا لەم پێوەندیەدا پێناسەکەی بۆ ترۆریزم لەگەڵ ڕژیم جیاوازە ،دەسەڵات دەخاتە دۆخێکی خراپتر ،کە وێ دەچێ لەداهاتوودا کاردانەوەکانی ببینین ولەپێش هەموانە سەرچاوە ماڵیەکانی خودی دەسەڵات بەتەواوی نەمێنێت.


5 ساڵ و 8 مانگ و 16 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئێف ئەی تی ئێف یان فەت ئێف بۆتە کێشەێیکی گەورە بۆ ڕژیم!

ئێف ئەی تی ئێف یان فەت ئێف بۆتە کێشەێیکی گەورە بۆ ڕژیم!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران