لەماوەی رۆژانی رابردوودا پێنج ژن کە دوو کەسیان تەمەنیان کەمتر بووە لە ١٦ ساڵ لە شارەکانی مەریوان، سەقز، سنە و روانسەر خۆیان کوشتووە.
لەماوەی رۆژانی رابردوودا پێنج ژن کە دوو کەسیان تەمەنیان کەمتر بووە لە ١٦ ساڵ لە شارەکانی مەریوان، سەقز، سنە و روانسەر خۆیان کوشتووە.
رۆژی چوارشەممە 2ی خەزەڵوەر، ژنێکی خەڵکی گوندی نگڵ و دانیشتووی گەڕەکی تەپەی موسکی مەریوان بە ناوی ”فاتمە قادری“ بە هۆی کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی،ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و خۆی کوشتووە.
هەر هەمان رۆژ، ژنێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی ”شیما دەستان“ کە منداڵێکیشی هەیە، بە هۆی کێشەی داراییەوە خۆی لەقەنارە داو.
لەلایەکی دیکەوە، ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەر ، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی شاهۆ سەر بە شاری روانسەر بە ناوی ”شوعلە سوبحانی“ ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و خۆی کوشت.
هەروەها، ڕۆژی دووشەممە (٢٣ی ڕەزبەر، ژنێکی دیکەی خەڵکی مەریوان بە ناوی ”ڕەزیە ڕوبینا“ تەمەن ٤٦ ساڵ بە هۆی کیشە لەگەڵ هاوسەرەکەی خۆی لەقەنارە داوە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبە، کچێکی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی سنەش لە سەر پردیک خۆی خستۆتە خوارەوە و خۆی کوشتووە. هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو کچە و هەروەها هۆکاری خۆکوشتنەکەی ئاشکرا نەبووە.