دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ۳ی خەزەڵوەر ووتی:وێڕای گەڕانەوەی هەموو گەماروکان دژ بە رژیمی ئێران لە رێکەوتی ۱٤ی خەزەڵوەر،گەمارۆی زی
دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ۳ی خەزەڵوەر ووتی:وێڕای گەڕانەوەی هەموو گەماروکان دژ بە رژیمی ئێران لە رێکەوتی ۱٤ی خەزەڵوەر،گەمارۆی زیاتر بۆ دژایەتی کردەوە خراپەکارییەکانی دەخرێتە سەر ئێران .
بە پێی وتەی دۆناڵد ترامپ، ئێران رۆڵێکی گرینگی لە درووست کردنی حیزبوڵڵا هەبووە و ئێستایش گەورەترین پشتیوانی ئەم گروپەیە،ئەمە یەکێک لە هۆکارەکانی کشانەوەی ئەمریکا لەم رێکەوتنەدایە.
ئامانجی ئامریکا لەم گەمارۆیانە کەم کردن وبە سفر گەیشتنی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ دەرەوەیە. ئێمە رێگەنادەین ئێران دەستی بگات بە چەکی کۆمەڵکوژی،لەوکاتەوە کە من هاتومە کۆشکی سپی ئێران ئەو وڵاتەی پێشوو نییە .
دۆناڵد ترامپ بە ئاماژە بە ڕاپەرینی خەڵک ووتی:ئەرزشی پارەی ئێران دابەزیوە ،ژیان گۆڕاوە ،بە دوای پەرەپێدانی خۆیان بە درێژایی مدیتەرانەدا نین و بە دوای مانەوەی خۆیانن