رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی کۆچی خۆری شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەشدارییان لە رێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا سک
رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ی کۆچی خۆری شاندێکی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەشدارییان لە رێوڕەسمی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا سکرتێری پێشووی پارتی دێموکراتی کوردستان و کەسایەتی دیاری شۆڕشی رزگاریخوازانەی گەلەکەمان کرد. شاندی سازمانی خەبات بە سەرپەرشتی بەرێز کاک شۆڕشی حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندیی هەولێر لەو رێورەسمەدا کە بەشێکی بەرچاو لە نوێنەرانی حیزب و لایەنەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان تێیدا ئامادەبوون، بەشدارییان کرد و لە نزیکەوە چاویان بە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوت و برووسکەی ماتەمینی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانیان بەو بۆنەوە پێش کەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمەکە کرد.