هاوکات لەگەڵ وەدرۆخستنەوەی هەڵاوسانی گەورە و مێژوویی کەرتی ئابووری ئێران لە لایەن حەسەن رۆحانی ،بانکی ناوەندی رایگەیاند هەڵاوسان لە مانگی رەزبەر گەیشتووە بە ۱
هاوکات لەگەڵ وەدرۆخستنەوەی هەڵاوسانی گەورە و مێژوویی کەرتی ئابووری ئێران لە لایەن حەسەن رۆحانی ،بانکی ناوەندی رایگەیاند هەڵاوسان لە مانگی رەزبەر گەیشتووە بە ۱٥.۹ دەیەمی لەسەد و هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ گەیشتووە بە ۳٦.۹لەسەد.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری ئیسنا حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری رژیمی ئاخوندی رۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر لە کۆبوونەوەی پارلمان ووتی : ئەوانەی کە دەڵێن هەڵاوسانی گەورەمان هەیە یان درۆ دەکەن یان لەدۆخی ئابوری ئێران تێناگەن. ناوبراو ووتی: هەڵاوسانی گەورە لە بواری ئابووری شیکردنەوەیەکی هەڵەیە ،بەداخەوە ئێمە هەڵاوسانی یەک رەقەمی مان تێپەرکردوە بەڵام بە دڵنیاییەوە دەتوانین کۆنترۆڵی بکەین و رێگە نەدەین ئاستی هەڵاوسان لەمە زیاتر بڕواتە سەرەوە.
وتەکانی رۆحانی لەکاتێکدا بڵاو کراوەتەوە کە هێندێک لە کارناسانی بواری ئابوری باس لە هەڵاوسانی گەورە لەئێران دەکەن و وریاییان داوە، و تەنانەت هێندێک لە مێدیاکان باس لە هەڵاوسانی ٥۰لەسەد یان ٦٥لەسەدی دەکەن و هەروەها ئاماژەیان بە وێنزۆئێلایی بوون کردوە. بە پێی ئەم ئامارانە هەڵاوسانی ئەم مانگانە بەرەو سەرتر دەڕوات. رۆژی شەممە ئومید عەلی پارسا بەڕێوەبەری ناوەندی ئاماری ئێران ووتی کە ناوەندی گرانی نرخی ماڵ لە مانگی رەزبەر ۳٤لەسەد بووە. گرانی ماڵ و کرێ ماڵ زۆرترین کاریگەریان لەسەر زیادبوونی هەڵاوسان هەیە.