پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

10ی خەزەڵوەری گەلی کوردو رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

10ی خەزەڵوەری گەلی کوردو رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

بابەشێخ حسێنی

خومەینی فەرمانی جیهادی دژی گەلی کوردستان راگەیاندبوو لە دوای ئەو فەرمانە قێزەونە، پاسدارە چەقۆکێشەکان کە لەگەڵ چەقۆکانیشیان ئەسڵەحەو چەکیان درابو

بابەشێخ حسێنی


خومەینی فەرمانی جیهادی دژی گەلی کوردستان راگەیاندبوو لە دوای ئەو فەرمانە قێزەونە، پاسدارە چەقۆکێشەکان کە لەگەڵ چەقۆکانیشیان ئەسڵەحەو چەکیان درابوە دەست و، بەرەو کوردستان مەکۆی مەردایەتی و ئازادیخوازی، مەڵبەندی بەرابەریی خوازی و دیموکراسیخوازی شۆڕبوونەوە.


هێزی بەکرێگیراوی حکومەتی خومەینی بەبێ‌ ڕەچاو کردنی هەرجۆرە بنەمای ئیسلامی و ئینسانی، بە شارو دێی‌ کوردستان وەر بوون وگەلی ستەم لێکراو بێ‌ ماف و زوڵملێکراوی کوردیان خستە هەلومەرجێکی حەستەم و سەختەوە.


بەڵێ لەو کاتەی پاسدارو هێزە بەکرێگیراوەکانی حکومەتی خومەینی کوردستانیان کردە گۆڕەپانی جەنگ، و ماڵ و شوێنی ژیانی خەڵکیان وێران دەکردو بە حوکمی قەرەقوشیان، پیرو لاوی کوردیان گوللە باران دەکرد، لە 10ی خەزەڵوەری ساڵی 1358 کۆچی خۆری پێشمەرگە نەبەزو لێهاتوەکان،ئەو پێشمەرگەو کادرو فەرماندانەی کە دوای ساڵێک سازمانی خەبات ی کوردستانیان دامەزراند، بە شێوەیەکی لیهاتوانەو زۆر قارەمانانە لە مەودایەکی 30 کیلومیتری هێزی بەکرێگیراوی گاردی جاویدان(هێزی قودس)یان لە دەرەوەی شاری بانە تا سەر پردی ناوشاریان تەفروتونا کردو سەدان کەس لەو هێزە بەکرێگیراو و دەیان ماشین و کەلوپەلی سەربازیان لە ناوبرد.


بێگومان بۆ هۆگرانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات داستانی حەماسی 10ی خەزەڵوەرو ئەو قارەمانیە کەم وێنەیە، بیرەوەریەکی گەورەو شانازیەکە، کە هەمیشە وەک میداڵ و وەک ناسنامەو پێناسەی خەباتی بوون و بە بڕشتی هۆگرانی رێبازی پیرۆزی سازمانی خەبات دەمێنێتەوە، لە هەمانکاتدا بۆ جەماوەری وەزاڵەهاتووی کوردستان و تێکرای تێکۆشەران و خەباتکارانی رێگەی ئازادیی و شۆڕشی ڕەوا، دژ بە رژیمی ملهوری ئاخوندی، رۆژێکی مێژوویی گرینگە، بە تایبەت کە ئەو داستانە حەماسیە خومەینی ناچار کرد داوای ووت ووێژو دانوستاندن لە گەلی کورد بکاو لە دوای ئەو داستانە پر لە حەماسیە، خومەینی رابگەێنێ‌ کە خەڵکی کوردستان من دەنگی ئێوەم بیست.


لەم رۆژانەدا کە یادی 10ی خەزەڵوەرو ئەوە داستانە حەماسیە دەکەینەوە، دەبینین رژیمی ئاخوندی چەندە داماو زەلیل بووە، بە شێوەیەک کە روخان و لە ناوچوونی گەلێک نزیک بۆتەوە. بێگومان لە وەها هەلومەرجێکدا پێویستە هۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات زیاتر خۆیان بە فکرو ئەندێشەی شۆرشگێرانەو نەتەوەیی لە چوارچێوەی رێبازی سازمانی خەبات باربێنن و لە پێناو هاتنە دیی مافەکانی گەلی چەوساوەی کوردو بە مەبەستی رووخانی رژیمی ملهوری ئاخوندی چالاکانەتر تێبکۆشن.


بە پێویستی دەزانم بە بۆنەی ئەو یادە گەورەو پڕلە سەروەریە درود بنێرم بۆ رۆحی پاکی شەهیدانی رێبازی کوردایەتی و ئازادیخوازی لە ریزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و رۆحی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی پێشرەو میعماری 10ی خەزەڵوەرو تێکرای شەهیدانی رێگەی ئازادی و خەباتی شۆڕشگێرانە بەرانبەر بە حکومەتی دیکتاتۆری ویلایەتی فەقیه.


 


 


6 ساڵ و 23 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

10ی خەزەڵوەری گەلی کوردو رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

10ی خەزەڵوەری گەلی کوردو رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران