بە پێی وتەی هەواڵدەری ئاسۆشێتدپرێس، لەنێوان دەوڵەتی ترامپ و هێندێک لە لایەنگرانی سەرۆک کۆماری ئامریکا لە کونگرەی ئەم وڵاتە،کە داوای گەمارۆی زیاتر دژ بە ئێران دە
بە پێی وتەی هەواڵدەری ئاسۆشێتدپرێس، لەنێوان دەوڵەتی ترامپ و هێندێک لە لایەنگرانی سەرۆک کۆماری ئامریکا لە کونگرەی ئەم وڵاتە،کە داوای گەمارۆی زیاتر دژ بە ئێران دەکەن،کێشە و گرفت رووی داوە .
ترامپ بڕیاری داوە بازنەی دوهەم و توندوتیژتری گەمارۆکانی دژ بە ئێران لە ۱٤ی خەزەڵوەر بێنێتە مەیدانی کردەوە.
سەرۆک کۆماری ئامریکا رۆژی سێی خەزەڵوەر گووتی: وێڕای گەمارۆی زیاتر دژ بە رژیم لە ۱٤ی خەزەڵوەر ،گەمارۆی زیاتر دژ بە کردەوە خراپەکاریەکانی رژیمی ئێران بەڕێوە دەبات.
بە وتەی جان بۆڵتۆن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ترامپ ،ئەگەر رژیمی ئێران ئاڵوگۆر لە سیاسەتی نەکات،ئامریکا رێگا و گەمارۆی تر ئەدۆزێتەوە.
بەڵام ئاسۆشێتد پرێس وتویەتی کە هێندێک لە راوێژکارانی دەرەوەی دەوڵەت ترسی ئەوەیان هەیە ئامریکا بە بەڵێنی خۆی کە زیاترکردنی گەمارۆ بەسەر ئێرانە پێبەند نەبێت.