وڵاتە ئوروپاییەکان بۆ رزگار کردنی ئابوری ئێران لە قەیران، بێهیوابون.
هەوڵەکانی وڵاتانی ئوروپایی بۆ رزگار کردنی ئابوری ئێران لە قەیران، شکستی هێنا.
رۆژنامەی فاینەنشناڵ تایمز لەزاری بەرپرسانی ئوروپایی نووسی :هیچ وڵاتێکی ئوروپایی ناتوانێت دژ بە گەمارۆکانی ئامریکا بوەستێ ،بەو هۆکارەی کە دەکەوێتە بەر سزای قورسی ئامریکا.
بە پێی نیزامی ماڵی ئامریکا هەر وڵاتێک کە بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران ئاسانکاری بکات لە لایەن ئامریکاوە سزا دەدرێ.
تا ئەم رێکەوتە وڵاتە ئوروپاییەکان نەیانتوانیوە کۆمپانیا گەورەکان رازی بکەن لە ئێران بمێننەوە. بەوتەی چاودێران، شرکەتە بچوکەکان ناتوانن رژیمی ئێران لەم قەیرانە رزگار بکەن .بەزمانێکی سادەتر بڵێین، تا ئەم کاتە وڵاتە ئوروپاییەکان نەیانتوانیوە رژیمی ئێران رزگار بکەن و رژیمیش هەر چاوەڕوانە ، رژیمیش ناتوانێت بیشارێتەوە.
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری رژیم ووتی:ریزبەندی ئوروپا لەبەرانبەر ئامریکا دەستکەوتی سیاسی و مێژوییە ،بەڵام ناتوانێت ئەو راستیە لە بیر کات و بیشارێتەوە ،راپەڕین و خۆپیشاندانی خەڵک لە ناوخۆ دەرخەری ئەو راستیەیە.
تەلەویزیۆنی سکای نیوز بەسزدانی پرۆگرامێک لەم پێوەندیەدا ووتی: رژیمی ئێران بۆ لەناوبردنی ئەم گەمارۆیانە ناچارە نەوتی خۆی بە قەرز بفرۆشێت.ئەم رژیمە ناوی کریارانی نەوتی خۆی ئاشکرا نەکردوە و دەڵێت کۆمەڵێک کۆمپانیان کە لە رێگای دەڵالەکان نەوتی ئێران دەکرن .کاتی گەمارۆ توندەکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران نزیک بوەتەو و رۆژەکان کەوتونە هەژمار کردن و قۆناغی دوهەمی ئەم گەمارۆیانە بەڕێوە دەچێت.یەکەم بەش کە گەمارۆی دەخرێتە سەر، بەشی وزە و بەتایبەتیش بەشی نەوتە کە کۆڵەکەی ئابوری ئێرانە.