پێشمەرگە خۆنەویستەکانی سازمانی خەبات!
ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات!
جەماوەری تێکۆشەری کوردستان!
یەکێک لە رۆژە پڕ بایەخ و پڕ سەروەرییەکانی مێژووی جوڵانە
پێشمەرگە خۆنەویستەکانی سازمانی خەبات!
ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات!
جەماوەری تێکۆشەری کوردستان!
یەکێک لە رۆژە پڕ بایەخ و پڕ سەروەرییەکانی مێژووی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلەکەمان ئەو رۆژەیە کە داستان و حەماسەی خۆراگری کەم وێنەی پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە شەری هەژدە دۆلان تا سەر پردی ناو شاری بانە لە رۆژی 10ی خەزەڵوەری 1358، تێیدا خوڵقا. ئەو نەبەردییە کەم وێنەیەی پێشمەرگە قارەمانەکانی سازمانی خەبات بوو بە ناسنامە و شوناسی هێزی پێشمەرگەی ئەو تەشکیلاتە و بە رەمز گرتنی سەروەریی و ئیرادەی لە بڕان نەهاتوو و پۆڵایینی، تێکۆشەرانی ئەو رێبازەی نەوە لە دوای نەوە لەسەر پەروەردەی شۆڕشگێرانەی سیاسی و پێشمەرگانە راهێندراوە.
لەکاتێکدایە کە فەرمانی قێزەونی جیهادی خومەینی لە دژی خەڵکی کوردستان دەرکرابوو و هەڕەشەی نەکردنەوەی قەیتانی پۆتینەکانی هێزە بەکرێگیراوەکان هەتا کۆتایی پێنەهێنان بە غائیلە و پرسی کوردستان دەکرا و بەو مەبەستەش هێزی درندەی رژیم بۆ لەناوبردن و دەرکردنی هێزی پێشمەرگە لە شار و ناوچەکانی کوردستان ، بلاوەیان پێکرابوو، خەڵکی کوردستان بریاری خۆراگری و بەرخودانیان دابوو و سەنگەرەکانیان لە دژی دژمن قایمتر دەکرد.
خەڵکی کوردستان لە ماوەی 3 مانگ دا گەورەترین شانازییان بو جوڵانەوەی بەرحەق و رزگاریخوازانەی گەلەکەمان تۆمار کرد و هێزی تازە بەدەسەڵات گەیشتووی ئاخوندی روبەرووی خۆراگری کەم وێنەی خەڵک و جەماوەر بوونەوە. یەکێک لە داستانەکانی خۆراگری خەڵکی کوردستان شەری 10ی خەزەڵوەر لە جادەی نێوان سەردەشت و بانە و بۆ سەر پردی ناوەندی شاری بانە،کە هێزێکی بە قەبارە گەورەی دژمن زیاتر لە 700 کەس و 70 ماشینی نیزامی کە لە سەردەشتەوە وەرێکەوتبوون لە لایەن هێزی پێشمەرگەی بەرفەرمانی مامۆستای بیرمەند و هەمیشە زیندوو مامۆستا شێخ جەلالی حسێنی بەریان پێگیرا و لە روبەرووبوونەوەێکی قارەمانانە ئەو هێزە بە تەواوی تەفروتوونا کرا و بەداخەوە 8 رۆڵەی قارەمانی نەتەوەکەمان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی کوردستان بوون.
ئەو روداوە هاوکات کە ئیرادەی قایمی خەڵکی کوردستان بۆ خۆراگری پیشان دژمنان دا بە رادەیێک چاوەرواننەکراو بوو بۆ دەسەلاتدارانی رژیمی تازە بە دەسەڵاتگەیشتووی ئاخوندی کە پاش چەند رۆژ لەرێکەوتی 26ی خەزەڵوەر لە لایەن خومەینیەوە داوای ئاگربڕ و دانووستان لەگەڵ خەڵکی کوردستان بەرز کرایەوە و خومەینی لە پەیامێکدا ووتی "خەڵکی کوردستان من دەنگی ئێوەم بیست".
لەو شەرە داسەپێندراوەی نارەوا بەسەر رەوا دا، خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگە بە کردەوە سەلماندیان ئەگەر ویستیان هەبێ ئەوە توانینیش وەدی دێ و ئیرادە و باوەر بە سەر چەکی قەبە و هێزی زۆر زاڵ دەبێ . ئەو رۆژە وانەیێکی مەزن بە هێزی دژمنی بێ بەزەیی درا و هاوکات لێوانلێو بوو لە پەیام و ئەزموون و وانەی بەرخودان بۆ رۆڵەکانی کوردستان و بە حەقیقەت هەیبەت و گەورەیی پێشمەرگە و خۆنەویستی خەڵکی کوردستانی بە تەواوی مانا سەلماند.
پێشمەرگە خۆنەویستەکان!
لەکاتێکدا یادی ئەو رۆژە مێژووییە دەکەینەوە کە ئاڵوگۆرەکان لە ئاستی نێونەتەوەیی و لە ئاستی ئێراندا بە قازانج و هاوتەریبی بەرژوەندییەکانی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەییمانە و رژیمی جینایەتکاری ئاخوندی زیاتر لە هەر کاتێکی تر تەریک کەوتۆتەوە و قەیرانە سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتیەکان گەمارۆی ئەو دەسەڵاتە دواکەوتوەیان داوە و دوورەدیمەنی چارەسەر کردن و زاڵ بون بە سەر ئەو کێشانە یەکجار تاریک و لێڵە. لەوەها هەل و مەرجێکدا بێگومان ئەرکی هێزی رزگاریدەری کوردستان قورستر و پربایەخترە و ئەوە دەخوازێ کە بە کاری زیاتر و یەکێـتی و تەبایی گشتی، خەبات و تێکۆشانی خۆمان دژی دەسەڵات بەرەوپێش ببەین.
ئەوەی جێگەی بایەخە لەو چوارچێوەیەدا سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران هەر لەسەرەتای دەستپێکی تێکۆشانی خۆی لەسەر سیاسەتی روخان و رەدکردنەوەی وتوێژ پێی داگرتووە و ئەمرۆ پاش تێپەرینی 4 دەیە بەسەر تەمەنی حکوومەتی ئاخوندی زیاتر لە هەر کاتێکی تر حەقانیەتی ئەو سیاسەت و هەڵوێستە ئاشکرا بووە و بەشی هەرەزۆری هێز و لایەنە سیاسیەکان و خەڵکی ئێران بە گشتی هاتوونەتە سەر ئەو باوەری کە ئەو رژیمە قابیلی گۆران نییە و تەنیا چارەسەر کۆتایی و هەلکەندی پایەکانی ئەو نیزامەیە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران یەکێک لە هێزە دیارەکانی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەیە و خاوەنی پێگەی جەماوەرییە و هەر بەو پێیە بەرپرسیارەتی گەورەی لەسەر شانە و چاوەروانی هەنگا و کار و تێکۆشانی گەورەتری لێدەکرێ و بەلەبەرچاو گرتنی ئەو راستیە پێویستە هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران لە دەرەوە و لەناوخو و لە هەموو بەشەکانی سیاسی و تەشکیلاتی و دیپلۆماسی و نیزامی و .... زیاتر جوڵەی بەرپرسانەی هەبێ و هاوتەریبی ویست و قۆناغەکە بێ.
پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات لە مێژووی نزیک بە 4 دەیەی خەباتی ئەو تەشکیلاتە نمونەی بوێری و خۆنەویستی و فیداکاری و خاوەنی ئوسول وپرەنسیپ و نەزم و ئەخلاق و جوانی بوونە و پێویستە بەم روحەوە بەرەوپێشەوە هەنگاوەکانمان خێراتر بکەین و بە تێکۆشانی هەمە لایەنە رزگاری و سەرکەوتن بەسەر رژیمی جینایەتکاری ئاخوندان و ئازادی و ئاوەدانی کوردستان وەدی بێنین.
سەرکەوێ خەباتی نەپساوەی نەتەوەیی
بروخێ رژیمی دژە مرۆڤی ئاخوندان
بمێنێ و بەردەوام بێ هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
10ی خەزەڵوەری 1397