پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوە چوونی رێورەسمی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستان

بەرێوە چوونی رێورەسمی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستان

رۆژی هەینی 11ی خەزەڵوەری 1397 لە بارەگای ناوەندی، رێورەسمی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەرز راگیرا. سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقە

رۆژی هەینی 11ی خەزەڵوەری 1397 لە بارەگای ناوەندی، رێورەسمی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەرز راگیرا. سەرەتای رێورەسمەکە بە دەقیقەیێک وێستان  و سرودی ئەی رەقیب  دەستی پێکرد و پاش خوێندنەوەی پەخشانە شێعرێک لە لایەن کاک ئازاد حسێن زادە بەرپرسی کومیتەی سوئیسی سازمانی خەبات، داوا لە بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی کرا پەیامی سەرکردایەتی بەو بۆنەوە پێش کەش بکات . 


بەرێز نورانی فەرد لە پەیامەکەی دا وێرای ئاماژە بە مێژووی ناونانی 10ی خەزەڵوەر وەک رۆژی پێشمەرگە، ئەو رۆژەی بە بەشێک لە مێژووی خۆراگری و بەرخودانی نەتەوەکەمان لە کوردستانی ئێران زانی  و ووتی: گرینگی ئەو رۆژە لەوە دابوو کە بەو نەبەردیی و باقی خۆراگری خەڵکی کوردستان لە ماوەی شەری 3 مانگە کە لەدوای فەرمانی جیهادی خومەینی لەدژی گەلی کورد وەدی هات ئەو پەیامە بەدەسەڵاتی تازە هاتووە سەرکار درا کە خەڵکی کوردستان باوەر و ئیرادەی خۆراگری لە بەرانبەر هێز و چەکی زۆری هەیە و دەتوانن هەر هێزێکی تەعەداکار تێک بشکێنن.  کاک کامیل نورانی فەرد لە لایێکی ترەوە رۆژی 10ی خەزڵوەری بە نوقتەی گرێدەری مێژووی پێش دامەزراندنی سازمانی خەبات لەگەڵ قوناغی پاش دامەزراندنی سازمانی خەبات ی کوردستان زانی و ئەو قۆناغەی بە یەکەمین بەستێنی شکل گرتنی بیرۆکەی پێکهێنانی سازمانی خەبات ی کوردستان لە لایەن رێبەری بیرمەند جەنابی مامۆستا شێخ جەلالی حسێنی زانی . 


لەدرێژەی قسەکانی ئەندامی دفتەری سیاسی سازمانی خەبات، وێرای ئاماژەدان  بە دۆخی ناسک و قۆناغی نوێی خەبات دژی دەسەڵاتی ئاخوندی و ئاماژە دان بە هێڵ و خەتی رووخان کە ئەمرۆ لە ئاستی نێونەتەوەیی و هێز و لایەنە سیاسیەکان کۆدەنگیەک لەسەر ئەو پرسە بوونی هەیە ، بەو پێیە ئەرکی هێز و لایەنە سیاسیەکان بە هەستیار وەسف کرا و  هەر لەو چوارچێوەیەش ئەرکی سازمان بە لەبەرچاو گرتنی پێگەی کۆمەڵایەتی و چاوەروانیەکانی خەڵکی کوردستان لەو تەشکیلاتە خاوەن مێژوو و دیارە بە گرینگ و قورس زاندرا. بەرێز نورانی فەرد لە کۆتایی قسەکانی دا  شوناسی پێشمەرگەی خەبات ی لە چوارچێوەی پێناسەکانی بوێری ، خەڵک خۆشەویستی ، نەزم و دیسپلین، ئەخلاق و رەوشتی جوان و خۆنەویستی و فیداکاری بە سەرمایەیێکی مەزن زانی کە لە کۆنەوە تا ئیستا ماوەتەوە و داواکرا کە هەر بەو روحەوە تا سەرکەوتنی یەکجاری درێژە بە تێکۆشانی خۆیان بدەن. 


لەدوای قسەکانی بەرێز نورانی فەرد، سرودێکی شۆڕشگێرانە لە لایەن کۆری هونەری و هونەرمەندی لاو کاک گۆران پێش کەش  کرا و دواتر پەخشانێک لە ژێر ناوونیشانی "پێناسەی 10ی خەزەڵوەر"لە نووسینی بەرێز کاک رێبوار حسێنی ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات،  لە لایەن کاک شۆڕش حاجی ئەندامی رێبەرایەتی سازمانی خەبات پێش کەش کرا.  


 


لە دوای کۆتایی بڕگەی فەرمی رێورەسمەکە نمایشی سەربازیی و رێگە رۆیشتن لە لایەن پێشمەرگەکانەوە بەرێوە چوو.







































6 ساڵ و 18 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوە چوونی رێورەسمی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستان

بەرێوە چوونی رێورەسمی 10ی خەزەڵوەر رۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران